٢٨ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٨:٤٠
فەرماندەری سپای پاسدارانی کوردستان باسی کرد لە لەناو بردنی تیمێکی دژە ئینقلاب لەو پارێزگایەدا .

فەرماندەری سپای پاسدارانی کوردستان باسی کرد لە لەناو چوونی تیمێکی یازدە کەسی ئاژواگێڕی چەکدار سەر بە تاقمەکانی دژە شۆڕش لە شاری سەوڵاوا و وتی 11 کەسی ئەندامی ئەو تیمە بە دەس پاسدارانی ئەو پارێزگایە کوژران .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار موحەمەد حسێن ڕەجبی ئەمڕۆ سێشەمە ڕایگەیاند گروپێکی 11 کەسەی ئاژاوەگێڕی سەربە تاقمەکانی دژە ئینقلاب نیازی ئامادە بون لە وڵاتیان هەبوو کە لە هەمان سەرەتاوە لە لایەن هێزەکانی سوپاوە کونتڕۆڵ کران . ناوبراو وتیشی هێزەکانی سپای پارێزگاکان شوێنگەلێک کە ئەو گرووپە بەنیازی چوون بو ئەو شوێنگەلە بوون داخست و بە سەپاندنی ئیرادەی خۆیان بۆ سەر ئەوان ئەندامانی ئەو تیمەیان بۆ شوێنی مەبەستی خویان برد . ڕەجەبی وتیشی دوای دە ڕۆژ بەدواداچوون ئەوانمان بو ناوچەی کوێساڵانی سەوڵاوا یرد و لەوێ هێزەکانی ئێمە هەر یازدە ئەندامی ئەو تیمەیان کوشت .

فەرماندەی سوپای پاسدارانی کوردستان باسیان کرد لە لەناو بردنی تیمێکی یازدە کەسەی ئاژاوەگێڕی سەربە تاقمەکانی دژە ئینقلابی لە شاری سەوڵاوا . شیاوی باسە لەو ئورپراسیونەدا سێ کەس لە هێزە خوجێیەکانی سوپای پاسدارانی شەهید کران . هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها شەوی شەمە پێنجی پوشپەڕ لە ئوپراسیونی سەرکەوتووانەی دژی تاقمی دژە ئینقلابی لە مەهاباد پێنج کەس لە ئاژاوەگێڕانی چەکداری سەر بە ئەوان کوژران .

هێزە ئاسایشەکانی ئێران لە ماوەی هەفتەکانی ئەم دواییەدا چەندین پیلانی تاقمە تێروریستیەکانیان پوچە ڵ کردەوە .