به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ دادستێنی کۆماری تورکیا له ئامه‌د به تۆمارکردنی دۆسیه‌یه‌کی 44 لاپه‌ڕه‌یی له دژی ئه‌حمه‌د تورک، شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ماردین و به ناردنی بۆ دادگه‌ی سزادانی ئامه‌د خوازیاری ده‌رکردنی حوکمی 18 ساڵ زیندان له دژی ئه‌و سیاسه‌توانه به‌ناوبانگه‌ی کورده‌کانی تورکیا بوو.
له دۆسیه‌یه‌ک که له دژی ئه‌حمه‌د تورک تۆمار کراوه، هه‌ندێ تۆمه‌ت خراوه‌ته پاڵ ناوبراو که بریتییه له؛ ئه‌ندامێتی له پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ئه‌نجومه‌نی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که، ئه‌ندامی وه‌فدێک له‌ژێر ناوی "دیوانی دادپه‌روه‌ری" سه‌ر به په‌که‌که، دامه‌زراندنی پێکهاته ئیدارییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا، دامه‌زراندنی به‌ره‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی سه‌ر به په‌که‌که و ڕێکخستنی ئه‌وان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا.
ئه‌م دۆسیه ئه‌حمه‌د تورکی به که‌سێک ناساندووه که له‌م ساڵانه‌دا خزمه‌تی به ئامانجه‌کانی په‌که‌که کردووه و له ئه‌ندامانی گرینگی ئه‌م پارته له ناو تورکیا بووه.
هه‌روه‌ها له‌م دۆسیه‌دا ڕاگه‌یێندراوه که له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له په‌که‌که وه‌فدێک به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک له‌لایه‌ن په‌که‌که پێکهات که هه‌ندێ کۆنفڕانسی جۆراوجۆری له ئامه‌د و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه له دۆسیه‌ی تۆمارکراودا ئاماژه به‌وه کراوه که ته‌له‌فۆنه‌کانی ئه‌حمه‌د تورک له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا بیستراوه و هۆکارێکی پته‌و له‌باره‌ی هاوکاری ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی په‌که‌که له‌ئارادایه.
شایانی باسه که ئه‌حمه‌د تورک له ده‌یه‌ی 80 و 90ی زایینی به هه‌ندێ تۆمه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که ئێستا خراوه‌ته پاڵی، زیندانی کراوه و به‌پێی به‌ڵگه بڵاوکراوه‌کان له میدیاکانی تورکیا ئه‌شکه‌نجه دراوه.