فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی گەرووی هورمز، هێزی ئێستای ناوچەکەی بە دەرئەنجامی قوربانیدانی شەهیدان زانی و وتی: ئەمریکییەکان ٧٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز کشاونەتەوە.
سەردار عوزمایی بە ئاماژەدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاند: گەرووی هورمز سەردەمانێک لە دەستی زلهێزەکانی وەک ئینگلتەرا و ئەمریکا و پورتوگالدا بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارسدا ئامادە نین و بە دووری ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز کشاونەتەوە.
وتیشی: کەشتییەکانیان لەم ناوچەیەدا نابینرێت؛ ئەمریکاش ئیتر جێگەی خۆی لەم ناوچەیەدا نییە .
Your Comment