١٢ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٣:٥٥
Source: Mehrnews
درۆی سێنتکام؛ گەرووی هورموز کراوەیە!

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە CENTCOM لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەرووی هورمز کراوەیە!بەڵام ئەمە درۆیە و ئێران دایخستووە.

 چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە هۆی پێشێل کردنی ئاگربەست لە لایەن تیرۆریستانی ئەمریکی داخراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، بەبێ ئاماژەدان بە سەروەری تاران بەسەر ئەم ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتییەوە، لەم پێوەندییەدا ئیدیعای کردووە: گەرووی هورمز کراوەیە بۆ هەموو ئەو کەشتیانەی کە بەنیازن بە شێوەیەکی یاسایی بەم ڕێڕەوی ئاوییە نێودەوڵەتییەدا تێپەڕن.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانمان سەرەڕای کردەوەی دوژمنکارانە و ناڕەواکانی ئێران، بڵاوەپێکراون و ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئازادیی کەشتیوانی.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا کە زۆرتر بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیئەمریکایە و هێزنواندنی درۆینەیە و بۆ پەردەپۆشکردنی دەرئەنجامە تێچووی دروستکراوەکانی نائەمنی لە گەرووی هورمز دەرچووە، ڕێکخراوی تیرۆریستی سێنتکۆم پاگەندەی کردووە: ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورموزی نییە و هاتوچۆی کەشتییەکان بەردەوامە. لە ماوەی ٧ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ١٤٠ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون!

ئه مه له کاتێکدایه که بوونی سەربازی تیرۆریستانی ئەمریکا له ناوچەکه ئاسایشی له تەنگەکە تێک داوه و نائارامی به دوای خۆیدا هێناوه .

پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە نیشانی دا کە مەلەفی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات هێشتا لە خاڵێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە؛ هەروەها هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر خاڵەکانی ناوخۆی ئێران سەرەتای خولێکی نوێی گرژییە سەربازی و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە.

خاڵێک کە لە هەمان کاتدا نیشانەکانی بەردەوامبوونی ڕێبازی دیپلۆماسی دەبینرێت و لە لایەکی دیکەشەوە بزووتنەوە سیاسی و ئەمنییەکانیش بازنەی نادڵنیاییەکانیان زیاتر کردووە.

ئەم دۆخه له کاتێکدا ڕووی داوه که لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت به پرۆسەی کارلێکەکانی لەگەڵ ئێران، له بری خستنه ڕووی وێنەیەکی ڕوون له داهاتوو، پرسیاری نوێی له بارەی ستراتیژی ڕاستەقینەی واشنتۆن وروژاندووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ترامپ لە لایەک ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی ئاگربەست کردووە و لە لایەکی دیکەوە باسی لە بەردەوامی دانوستانەکان کردووە؛ ئەم هەڵوێستانە ڕەنگدانەوەی ڕوانگەیەکی دووانەیە لە سیاسەتی ئەمریکادا.

ئەم دووانەیە پێشتر سەبارەت بە ئێران بەدی کراوە، بەو پێیەی واشنتۆن هەمیشە هەوڵی پاراستنی کەناڵەکانی وتووێژی داوە لە هەمان کاتدا فشاری سیاسی، ئابووری و ئەمنی بۆ زیادکردنی هێزی موزایەدەی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

لەم چوارچێوەیەدا یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کە لەژێر گفتوگۆدایە، چارەنووسی ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەیە کە بە ئامانجی بەڕێوەبردنی گرژییەکان و دروستکردنی چوارچێوەیەک بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکی نێوان هەردوولا پێکهێنرا.

هەرچەندە ئەم لێکتێگەیشتنە دەیتوانی ڕێگە خۆش بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری زیاتر، بەڵام ئێستا پاشەکشەی ئەمریکا لە بەڵێنەکانی بۆتە هۆی ئەوەی کە بێمتمانەیی ببێتە گرنگترین بەربەست لەبەردەم هەر ڕێککەوتنێکدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha