سەید عەلی خومەینی نەوەی ئیمام خومەینی ڕێبەری پێشووتری ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی وڵات وتی: ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و هەموو توانا سیاسی و سەربازی و میدیاییەکانی ڕۆژاوا بۆ گۆڕینی خکوومەتی کۆماری ئیسلامی چوونە ناو مەیدان، بەڵام ئەمڕۆ هیچ بیرمەندێکی بە ناوبانگ و ناوەندێکی خوێندن لە جیهاندا ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەمریکا لەم شەڕەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
حوجەتولئیسلام سەید عەلی خومەینی
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ببینن ئێران باسی دانوستان دەکات، باسی ئاشتی ناکات. ئایا ئیمام حسێن (ع) دەتوانێت ئاشتی لەگەڵ ئێزید بکات؟ ئایا دەتوانین لەگەڵ ئەمریکای تاوانبار ئاشتی بکەین؟ ناسنامەی ئێمە سازشنەکردنە لەگەڵ چەوسێنەران.
هەروەها سەبارەت بە پرسی دانوستان وتی: دانوستان بە مانای ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا نییە؛ هەروەها دانوستان یەکێکە لە بەرەکانی شەڕ و هەرکەسێک بە ناردنی پەیامی دۆستایەتی بۆ ئەمریکا بیەوێت لە بنەماکانی شۆڕش پاشەکشە بکات، ڕێبازی ڕاست پەیڕەو ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسەی پەیامی دۆستایەتی بداتە ئەمریکا پیس و گڵاوە.
Your Comment