سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: بە میلیۆن کەسی سەربەرزی ئێرانی بە یەکڕیزی بۆ ڕێزگرتن لە جەنابی ئایەتوڵڵای شەهید سەید عەلی خامنەیی و میراتی هەمیشەیی ناوبراو کۆبوونەوە. نە ئەوان و نە هێزە چەکدارە ئازاکانی ئێمە لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسن.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژەدان بەوەی کە مادەی ١٣ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە، وتی: هەتا هەڕەشەکان لە دژی ئێران بەردەوام بن، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی دەست پێناکەن. پابەند بە واژۆی خۆتەوە.
Your Comment