١٣ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٥٥
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکای ئاشکرا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرد، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ناکەین.

 عێراقچی لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئەوان لەو ڕێککەوتنەدا بەڵێن دەدەن شەڕ دەستپێشخەری نەکەن و هەڕەشە و هێز بەکارنەهێنن .

وتیشی: هەردوولا ڕێز لە سەروەری یەکتر دەگرن. بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٤٧ ساڵدا ئەمریکا ڕێز لە سەروەری ئێران دەگرێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران ناکات.
زیادیشی کرد، پرسی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندایە.

وەزیری دەرەوە وتی: پرسی ئاوەدانکردنەوە لە شێوەی پلانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری وروژێنراوە، و میکانیزمەکانی لە دانوستانەکانی دواتردا ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.

میکانیزمێک بۆ سندوقە بلۆککراوەکانی ئێران لەبەرچاو گیراوە.

کاتێک کۆتایی هات، بە دڵنیاییەوە وردەکاری تەواو دەخەمەڕوو و هەر بڕگەیەک ڕوون دەکەمەوە.
عێراقچی: ئەگەر ئەوەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا هاتووە جێبەجێ نەکرێت، دانوستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام نادرێت.

وەزیری دەرەوە وتی: “یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێستا کە بە ‘رێککەوتنی ئیسلام ئاباد’ ناسراوە، پێشبینی کۆتایی هاتنی شەڕ دەکات لە هەموو بەرەکاندا.”

ناوبراو زیادی کرد: لەم شەڕەدا هەرگیز لوبنانمان لەبیر نەچوو، چونکە لوبنان و حزبوڵا لەگەڵ گەلی ئێران وەستابوون، بەو پێیەش کۆتایی هاتنی ململانێکان هەموو بەرەکان دەگرێتەوە بە لوبنانیشەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha