ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگەکان هەنگاوێکی گەورە و بێ وێنەی بۆ سنووردارکردنی سیاسەتە شەڕخوازەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناوە و پلانێکی پەسەند کردووە کە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گرتنەبەری هەنگاوی سەربازی یان درێژەدان بە شەڕی دژی ئێران بە توندی سنووردار دەکات.
ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن نوێنەرانی دیموکراتەکانەوە پێشکەش کرا و بە ئامانجی پێشگرتن لە هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی ئارەزوومەندانە لەگەڵ تاران بەبێ مۆڵەتی فەرمی و ئاشکرای کۆنگرێس، دواجار بە ٢١٥ دەنگی بەڵێ و ٢٠٨ دەنگی نەخێر پەسەند کرا.
Your Comment