دە پارتى کوردى کوردستانى سووریا بەیاننامەیەکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تەرخانکردنى چوار کورسى بۆ نوێنەرایەتیکردنى کورد لە مەجلیسى گەلى سووریا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا گرووپە جۆربەجۆرەکانی سووریا چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتێکن لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و بەشداریی ڕاستەقینە، ئەم جۆرە بڕیارانە نەک هەر وەڵامێک نین بۆ داواکارییەکانی خەڵک، بەڵکوو درێژەپێدەری سیاسەتەکانی وەدەرنانی و پەراوێزخستنن بەرامبەر بە کورد.
لایەنە واژۆکارەکان جەختیان لەوە کردەوە کە سنووردارکردنی نوێنەرایەتی کورد بۆ چوار کورسی لە کۆی گشتی ٢١٠ کورسی لە مەجلیس، شێواندنی ئاشکرای واقیعی دیمۆگرافییە و چاوپۆشی لە ڕۆڵی کورد لە سووریا وەک پێکهاتەیەکی مێژوویی و ڕاستەقینە.
لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە کوردەکان نزیکەی لەسەدا ٢٠ی دانیشتوانی سوریا پێکدەهێنن، بەڵام بێبەشن لە بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بڕیاردانی نیشتمانیدا.
Your Comment