سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پێزانینی هەڵوێسته ئەخلاقییەکانی پاپا له بارەی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییه بۆ سەر ئێران، داوای له وڵاتانی جیهان کرد ڕووبەڕووی داخوازی نایاسایی و سیاسەته سەرکێشانه و مەترسیدارەکانی ئەمریکا ببنەوه .
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێراۆ، وێڕای بەرز نرخاندنی هەڵوێستە ئەخلاقییەکانی پاپا سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێران، جەختی لە سەر پێویستی گرتنەبەری ڕێبازێکی واقیعی و دادپەروەرانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە ڕووبەڕووی داواکارییە نایاسایی و سیاسەتە سەرگەردان و مەترسیدارەکانی ئەمریکا ببنەوە.
سەرۆک کۆمڵری ئێران لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا باس لەوە دەکات کە دەستوەردانی تێکدەرانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل و هێرشە ناشەرعییەکانیان نەک هەر دژی ئێرانە، بەڵکوو دژی سەروەری یاسا لە گۆڕەپانی جیهانی و یاسای نێودەوڵەتی و بەها مرۆییەکان و فێرکارییەکانی ئایینە ئیلاهییەکانە و دیارە تێچووی ئەم ڕێبازە بۆ هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەترسیدارە. وتیشی: نەتەوەی ئێران لە موسڵمانان، مەسیحییەکان، جوولەکەکان و زەردەشتیەکان، چەندین سەدە لەم خاکە دێرینەدا بە ئارامییەوە ژیاون و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و لێبوردەییان لەگەڵ دراوسێکانیدا هەبووە، بە تایبەت لە گەڵ ئەوانەی کەنارەکانی باشووری کەنداوی فارسدان، لەسەر بنەمای پەیوەندییە مێژوویی، کولتووری و ئایینییەکان.
جەختیشی کردووە کە بوونی بنکه سەربازییەکانی ئەمریکا له ناوچەکانی وڵاتانی کەنداوی فارس، که به داخەوه له شەڕی ئەم دواییەدا بۆ داگیرکردن و هێرشکردنه سەر کۆماری ئیسلامی ئێران به کارهێنران، بووه هۆی ئەوەی هێزه چەکدارەکانی ئێران بەرژەوەندییەکانی دەستدرێژکاران له ناوچەکانی ئەو وڵاتانه له چوارچێوەی بەرگریی ڕەوا و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکاندا بکەنه ئامانج.
هەروەها بارودۆخی ئێستای گەرووی هورمز لە ئەنجامی هێرشی نایاسایی دەستدرێژکاران و کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئاسمانی وڵاتانی کەناری کەنداوی فارس بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئێران و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران لە لایەن ئەمریکاوەیە.
ئاشکرایە کە دوای چارەسەرکردنی دۆخی نائەمنی ئێستا، بارودۆخی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز ئاسایی دەبێتەوە، ئێرانیش میکانیزمی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی کاریگەر و پیشەیی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕێکخستنە سەلامەتەکان بۆ تێپەڕین بەم ڕێڕەوی ئاوە ستراتیژییە.
Your Comment