ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وتووێژی ترامپ و نەتانیاهۆ و کاردانەوەیان بەرامبەر بە پلانی ئێران ڕایگەیاند: تەنیا شتێک کە ئێمە داوایمان دەکرد مافە ڕەواکانی ئێران بوو.
وتیشی: ئایا داواکاری ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ڕاگرتنی چەتەیی دەریایی لە دژی کەشتییە ئێرانییەکان، داواکاری ئێران بۆ ئازادکردنی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران کە ساڵانێکە بە ناڕەوا بلۆکە کراون، زیادەڕەوییە؟ ئایا پێشنیارەکەمان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەت بەناو گەرووی هورمزدا زیادەڕەوییە؟ ئایا دامەزراندنی ئاسایش لە ناوچەکە و باکووری لوبنان زیادەڕەوییە؟ بۆیە ئێمە پێشنیاری سینگفراوانەمان خستووەتەڕوو کە نەک تەنیا بۆ بەرژەوەندی ئێران بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکەش.
زیادیشی کرد: بڕیار بوو هەموو ئەم بابەتانە لە پاکێجە پێشنیار کراوەکەدا باس بکرێن، بەڵام بەداخەوە لایەنە ئەمریکییەکان بەردەوامن لە پێداگری لەسەر ئەو عەقڵیەتەی کە ڕژێمی ئیسرائیل دروستی کردووە.
Your Comment