سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی دانی بەوەدانا کە ئەسکۆرتی دەریایی لە گەرووی هورمز چارەسەرێکی درێژخایەن و بەردەوام نییە بۆ قەیرانەکە و ڕایگەیاندووە کە هەزار و ٦٠٠ کەشتی لە نزیک گەرووی هورمز گیریان خواردووە.
سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: نزیکەی هەزار و ٦٠٠ کەشتی لە نزیک گەرووی هورمز گیریان خواردووە.
هەروەها سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی زیادی کرد: لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ کەشتی بە مووشەک هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سی ئێن ئێن، ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی دانی بەوەداناوە: ئەسکۆرتی دەریایی لە گەرووی هورمز چارەسەرێکی درێژخایەن و بەردەوام نییە بۆ قەیرانەکە.
ئەلجەزیرە پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردبووەوە کە تاران بەشێوەیەکی کاریگەر هەوڵی داوە کۆنتڕۆڵی زیاتر بەسەر ئەم ڕێڕەوە گرنگەدا بسەپێنێت بە ڕاگەیاندنی میکانیزمی نوێ بۆ تێپەڕاندنی کەشتییەکان بە گەرووی هورمز، لەوانەش مەرجی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سەربازییەکان و دیاریکردنی ڕێڕەوی دیاریکراو.
Your Comment