سەردار موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازی ڕێبەری باڵای ئێران و لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین وتی: لە بارودۆخی ئێستادا، ئەمریکا دەیەوێت بە وروژاندنی پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز و پاشان کشانەوە لە ناوچەکە نمایشێک بکات، بەڵام ئێران ڕێگە بەم کارە نادات.
ئەمریکا دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەر ئێران کەوتووە و ئێرانیش بە دڵنیاییەوە ماف و زیانەکانی خۆی وەردەگرێت.
سەردار موحسین ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەین ئەمریکا بە هەڵاتن لە ناوچەکە کۆتایی بەم کارە بهێنێت؛ ئاماژەی بەوەشکردووە: لە دۆخە نوێیەکەی دەوروبەری کردنەوەی گەرووی هورمزدا، ئەمریکا دەیەوێت نمایشێک ڕێکبخات و دواتر هەڵبێت. ئێمە ڕێگە بەم کارە نادەین. ئەمە گۆڕەپانی شەڕە و دەبێت لە کارلێکەکانمان لەگەڵ ئەمریکییەکان بگەینە ئەنجامێکی کۆتایی و سوود لەم شەڕە وەربگرین.
وتیشی: دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانەمان بکەنەوە کە تووشی بووین. ئەگەر ئەوانیش بەرەو ئەمریکا هەڵبێن، بێ گومان مافی خۆمان و قەرەبووی زیانەکانمان وەردەگرین.
ئێمە ٤٧ ساڵە بەرگەی ئەوانمان گرتووە و ئێستاش بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.
Your Comment