١٨ نیسان ٢٠٢٦ - ٠٠:٢٧
Source: Mehrnews
سەرچاوەیەکی ئاگادار: ترامپ سەبارەت بە یۆرانیۆمی ئێران درۆ دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایگەیاند کە پاگەندەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بێ بنەمایە.

 سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاند: داواکارییەکانی واشنتۆن لە دانوستانەکاندا هێشتا نالۆژیکی و ناعەقڵانییە. پاگەندەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بێ بنەمایە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دانوستانەکان لەسەر پرسە ناکۆکەکان لەگەڵ ئەمریکا هێشتا بەردەوامن، بەڵام بەهۆی داواکارییە زیادەڕوەانەکەی واشنتۆن، هیچ ئاسۆیەکی ڕوونی نییە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەنیا کەشتییە مەدەنییەکان دەتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن و ئەوەش بە ئەو ڕێگایانەی ئێران دیاریی کردووە. ڕاگەیاندنی کردنەوەی کاتی گەرووی هورمز هیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ئێستای لەگەڵ واشنتۆنەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: چەند کاتژمێرێک چاوەڕێمان کرد تا دڵنیابین لەوەی ئاگربەست لە لوبنان دامەزراوە؛ دوای ئەوە بە شێوەیەکی کاتی گەرووی هورمزمان کردەوە. ڕاگەیاندنی کردنەوەی کاتی گەرووی هورمز و ئاگربەست لە لوبنان بەشێکە لە ڕێککەوتنەکە.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا پاگەندە کرد کە یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاڵوگۆڕی پارە یان هیچ ئیمتیازێک بە ئێران، دەبات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha