١٦ نیسان ٢٠٢٦ - ٢٠:٥٠
Source: Mehrnews
دیداری قاڵیباف لەگەڵ عاسم مونیر لە تاران

فیڵد مارشاڵ عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستان کە بۆ نێوبژیوانی ئێران و ئەمریکا لە هەوڵدایە، لە تاران چاوی بە قاڵیباف سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران کەوت.

دوێنێ شاندێکی پلە باڵای سیاسی-ئەمنی لە پاکستانەوە کە کەسایەتییە گرنگەکانی پاکستانی تێدایە، چەند خولەکێک لەمەوبەر گەیشتنە فڕۆکەخانەی تارانی پایتەخت.
ئەم شاندە باڵایە هەڵگری پەیامی نوێی واشنتۆنە بۆ تاران و بڕیارە لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پرسی دانوستانەکانی داهاتوو تاوتوێ بکات.
سەرچاوە ئاگادار و میدیاییەکان لە پاکستان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی باس لە پرسەکانی پەیوەست بە خولی دووەمی دانوستانەکان بکەن کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە لایەن ئیسلام ئابادەوە میوانداری بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha