١٥ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:٣٢
Source: ABNA
شێخ نەعیم قاسم: دەستدرێژی ئیسڕائیل، بۆ هەڵلووشینی لوبنانە

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵا وتی: دەستدرێژی ئیسڕائیل، بۆ هەڵلووشینی لوبنانە.

 ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە لوبنان ڕایگەیاند: ئەم دەستدرێژییە شەڕی ئاسایشی ئیسرائیل نییە؛ دەستدرێژییە بۆ قووتدانی لوبنان و لەناوبردنی دەسەڵاتی گەل و بەرخۆدانەکەی.

شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان لە وتارێکدا ڕایگەیاند: لە سەرەتای "یەکەم شەڕ"ەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی دڕندانەی ئیسرائیل-ئەمریکی بووینەوە.

ئێمە ١٥ مانگ بەرگەمان گرت، بەڵام دوژمن "ئیسرائیل" یەک بڕگەی ڕێککەوتنی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی جێبەجێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا سەبرمان مایەوە.

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان درێژەی بە قسەکانی دا: دیپلۆماسی تەنانەت یەک هەنگاویش پێش نەکەوت و خێرایی دەستدرێژیی ئیسرائیلیش بێ پچڕان بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکا بەردەوام بووە. ئامانجەکانی داگیرکاری ئیسرائیل ڕوونن: لەناوبردنی هەر دەسەڵاتێک کە لوبنان هەیبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha