١ حوزەیران ٢٠٢٦ - ٢٢:١٩
Source: Mehrnews
ئێران سەبارەت بە لوبنان هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەکات

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ڕێبەرانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنی و لایەنگرانی ئاگادار دەکرێنەوە کە درێژەدان بە تاوانەکانی دژ بە لوبنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەحەمول ناکرێ.

سەردار ئەبولفەزل شێکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: ڕژێمی دەستدرێژکار و منداڵکوژی زایۆنی، بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی ئاگربەست و پێشێلکردنی ئاشکرای خاکی لوبنان، زیاتر لە سێ هەزار کەسی بێ تاوان لە نێویاندا ژن و منداڵی کوشتووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە حاڵێکدا کە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژاوایی ستراتێژی بێدەنگی یان پشتیوانی لەم تاوانە دژە مرۆڤایەتیانەیان گرتۆتە بەر، ڕێبەرانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئاگادار دەکرێنەوە کە درێژەدان بە تاوانە دڕندانەکان دژ بە لوبنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەحەمول ناکرێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha