٣١ ئایار ٢٠٢٦ - ١٧:٠٠
Source: Mehrnews
شەڕی هێزەکانی سنوورەوانیی ئێران لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لە چاڵدڕان

فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ئێران ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی گرووپێکی دژبەری ئێراۆ بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر یەکێک لە یەکەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری چاڵداران، کە بەرپەرچ درانەوە.

فەریق عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە هێزەکانی گرووپە دوژمنکارەکان بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر یەکێک لە یەکەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری چاڵداران، بەڵام بە هۆی وریایی و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و مەیدانی پاسەوانانی سنوور، نەیانتوانی پلانەکەیان جێبەجێ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو: پاسەوانانی سنوور، بە ئامادەیی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگریی خۆیان، توخمەکانی ئەم گرووپەیان دەستنیشان کرد، پێش ئەوەی بچنە ناو وڵاتەوە و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان دایەوە بۆ ئەو ئەندامانەی گروپەکە.

ڕایگەیاند: لەم شەڕە چەکدارییەدا ٢ ئەندامی ئەم گرووپە کوژراون، لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکانی سنوورەکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک ئەندامی دیکە بریندار بوون و بەرەو خاکی وڵاتی دراوسێ هەڵاتوون.

سەردار جاویدان بە ئاماژەدان بەو گورزە قورسەی پاسەوانانی سنوور لەم گرووپە داوە و دۆزینەوەی تفەنگێکی ئێم ١٦ و ٥ خەزنی پەیوەندیدار و ٢ نارنجۆکی دەستی و مۆبایلێک و جانتایەکی پشتێن کە کەرەستەی تاکەکەزر تێدابووە، وتی: پاسەوانانی سنووری ڕێگە بە هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی سنووری وڵات نادەن، هەر کارێکی دوژمنکارانەش ڕووبەڕووی دەبێتەوە وەڵامێکی پەشیمانکەرەوە."

Your Comment

You are replying to: .
captcha