بەشی نێودەوڵەتی:هەر لە سەرەتای دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نەک هەر ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەدی نەهاتووە، بەڵکوو زیاتر بەڵگەکانی چەقبەستوویی ستراتیژی و شکستی مەیدانی و سیاسی بۆ لایەنە دەستدرێژکارەکان خەریکە بەرچاو دەکەوێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرکەر: سەرەڕای هێرشە بەربڵاوەکان، گەرووی هورمز لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ماوەتەوە و ئامارەکانی هاتوچۆی کەشتیەکان نیشان دەدەن کە ئەم ڕێڕەوی ئاوی ستراتیجیە بە شێوەیەکی کردەیی نەکراوەتەوە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: حکومەتە عەرەبییەکان لە ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە ناتوانن بەرگەی بەردەوامیی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە ناگرن، چونکە بەشێکی زۆری بازرگانییەکانیان بەم ڕێڕەوی ئاوییەوە تێدەپەڕێت.
عەرەبی 21: ژەنەڕاڵ ئیسڕائیل یتزحاک باراک هۆشداری دا لە پەرەسەندنی هێزی ئێران لە دوای ئەو شەڕەی کە واشنتۆن و تەلئەبیب لە دژی دەستیپێکرد، هاوکات لەگەڵ خواستی تۆڵەسەندنەوە. باراک لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی عیبریی مەعاریۆ بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە: ئێران بەهێزتر دەگەڕێتەوە و کات تەواو دەبێت.
ئەلجەزیرە: لە سێیەم ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئێران لایەنی پاکستانی ئاگادار کردەوە کە بەنیازی ئەوە نییە پێش ئەوەی ئاگربەست لە لوبنان ئەنجام بدرێت، لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بەشداری دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ئیسلام ئاباد بکات.
ئەلمەیادین: هەواڵی گەیشتنی تیمێکی دانوستانکاری ئێرانی بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، درۆیە.
ئەنادۆڵ: بە سەیرکردنی دە مەرجی ئێران کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەندکرا و بە "بنەمای کارا" وەسفکرا، شەڕەکە بە شکست و نائومێدییەکی گەورە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە.
ڕووسیا ئەمڕۆ: دوای هەڕەشە ئاپۆکالیپتییەکانی ترەمپ، لەناکاو گرژییەکان کەمبوونەوە و ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی لە نێوان ئەمریکا و ئێران (بە نێوەندگیری پاکستان) دامەزرا. ئەمە ئەو سیناریۆیە بوو کە هەر لە سەرەتاوە زیاتر ئەگەری هەبوو. واقیعی نوێ ئەوەیە کە کەنداوی فارس خەریکە دەبێتە "فارسی" دیفاکتۆ: ئێران بە شێوەیەکی کاریگەر کۆنترۆڵی کەشتیوانی دەکات و پێدەچێت ئەمریکا ئەم دۆخە قبوڵ بکات.
شینهۆ: ئاگربەستی کاتی نێوان ئەمریکا و ئێران و پەنجەرەی دوو هەفتەی دانوستان، دەرفەتێکی دەگمەنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان ڕەخساندووە. بەڵام تەحەدای سەرەکی دەستپێکردنی دانوستان نییە، بەڵکو پاراستنی متمانەیە؛ و پێشینەی ئەمریکا لەم ڕووەوە زۆر جێگەی پرسیارە.
هارتز: ئیسرائیل یاری بە ئاگر دەکات بە درێژەدان بە هێرشە قورسەکانی بۆ سەر لوبنان (کە تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٢٠٣ کوژراو و زیاتر لە هەزار برینداری لێکەوتەوە). ئەم هێرشانە ئاگربەست لەگەڵ ئێران و سەقامگیری تەواوی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە، ئێرانیش لە وەڵامدانەوەی پێشێلکاری ئاگربەستی ئیسرائیل لە ڕۆژی چوارشەممە نزیک بووەتەوە.
دوای دەستپێکی شەڕی ئێران و ئەمریکا و ئیسڕائیل میدیاکانی جیهان بە وردی دەڕواننە ڕووداوەکان و ڕۆژانە فوکووسی تایبەتی دەکەنە سەر.
Your Comment