گرووپی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژی چواردەیەمی شەڕی سەپێنداوی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا لە حاڵێکدا لەلایەن ئێران و بەرخۆدانەوە، کرایە ئامانج کە تەلاڤیڤ و حەیفا لە ژێر شەپۆلی هێرشەکانی حزبوڵڵا شەوێکی سەختیان تێپەڕاند.
دانپێدانانی ئیسرائیل بە بریندار کردنی 2745 کەس لە هێرشەکانی ئێراندا
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل دانی پێدانا کە تا ئێستا 2745 کەس بە هۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بریندار بوون.
هائارتس: ئیسرائیل لە شەڕ دژی ئێران سەرلێشێواوە
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس بە ئاماژە بە هێرشی زایۆنی و ئەمریکی بۆ سەر ئێران و لوبنان، نووسی: ئیسرائیل چووەتە نێو شەڕێکەوە کە سەبارەت بە هۆکارەکانی دەسپێکردنی و چۆنیەتی کۆتاییەکەی ناڕوونی هەیە.
بەندەرەکانی عێراق داخران
بە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیەکان و هاویشتنی دوو مووشەک بەرەو نەوتهەڵگرەکان لە ئاوەکانی عێراق، بەندەرەکانی ئەو وڵاتە داخران.
خۆبواردنی هێزی دەریایی ئەمریکا لە سکۆرت کردنی نەوتهەڵگرەکان
لە دۆخێکدا کە دۆناڵد ترامپ بەڵێنی دابوو کە نەوتهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز سکۆرت و پاسەوانی بکات، هەواڵدەری نێودەوڵەتی ڕۆیتێرز ئەو پاگەندەیەی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
ئەندامی کنێسێتی ئیسرائیل: هێرشەکانی ئەم دواییەی حزبوڵڵا پێشکەی ڕووداوێکی گەورەترە
ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئاستی هیرشی مووشەکی حزبوڵڵا نیشانی دەدات کە ئەو گرووپە خەریکی ئامادە کردنی خۆی بۆ قۆناغێکی گەورەتر لە پێکدادانەکانە.
Your Comment