22ی ڕەشەمەیە و ڕۆژی چواردەهەمی شەڕی سەپێندراوسی سەر ئێران، خەڵک لە گەرمەی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران وەک 47 ساڵی ڕابردوو دوایین هەینی ڕەمەزان هاتنە سەر شەقام بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.
هاوکات لە سەرانسەری وڵات خەڵک هاتوونەتە سەرشەقامە سەرەکییەکانی وڵات .
بەشداربوانی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەنایەتەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە غەزە، شەڕی 12 ڕۆژە، پیلانی بەفرانباری ئەمساڵ و شەڕی سەپێندراوی ڕەمەزان دژی وڵاتی ئێرانیان ئیدانە کرد.
هەروەها خەڵک داوایان لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد وڵامی توند و پەشیمانکەرەوە بدەنەوە بە دوژمنان.
Your Comment