١٠ ئازار ٢٠٢٦ - ١٧:٣٥
Source: ABNA
عێراقچی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕۆژەڤی ئێراندا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکاییەکان پێشتر دانیان بە پێشکەوت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا کردبوو و بەڵێنیان دابوو کە هێرش ناکەنە سەر ئێران، وتی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕۆژەڤماندا نییە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی پی‌بی‌ئێس، سەبارەت بە ئامادەبوونی ڕێبەری نوێی ئێران بۆ دانوستان یان ئاگربڕ لەگەڵ ئەمریکا، ڕایگەیاند کە هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەوبارەیەوە و ئێمە هێشتا چاوەروانی وتاردان و دەربڕینی هەڵوێستەکانی بەڕێزیانین.
عێراقچی ڕاشیگەیاند: پێموا نییە بابەتی گفتوگۆ یان دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیسان لە ڕۆژەڤماندا بێت، چونکە ئەزموونێکی زۆر تاڵمان لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و ئەوان دیسان لە میانەی دانوستانەکاندا هێرشیان کردە سەر ئێران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha