٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٢٣:٣١
Source: Mehrnews
بەیعەتی پێشنوێژانی هەینی و نوێنەرانی وەلی فەقێ لەگەڵ سێهەمین ڕێبەری ئێران

نوێنەرانی وەلی فەقێ و پێشنوێژانی هەینیی ئێران بە واژۆی ئەلەکترۆنیی نامەیەک بەیعەتیان لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی بۆ ڕێبەریی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.

 نوێنەرانی وەلی فەقێ و پێشنوێژانی هەینیی ئێران بە واژۆی ئەلەکترۆنیی نامەیەک بەیعەتیان لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی بۆ ڕێبەریی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
لە دەقی نامەی نوێنەرانی وەلی فەقێ و پێشنوێژانی هەینیی ئێراندا هاتووە: ئێستا کە لە سای ڕەحمەتی خوداوەندی و هوشیاریی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، ئاڵای ئیمامی شەهیدمان، ئایەتوڵڵا ئیمام خامنەیی(رە)، ڕادەستی دەستی لێهاتووانەی بەڕیزتان کراوە و بۆتە مەرهەمێک لە سەر زامی دڵی زامار و شکاوەکان، وێڕای ئیرادەی پۆڵایینی ئۆمەی موسڵمان، بۆ سەرکەوتن لە لووتکەی بەرزی سەرفەرازی و دەسەڵاتی جیهانی ئیسلام و وەدی‌هاتنی ئامانجە بەرزەکانی ئیمامی بەرزی کۆچکردوو و ئیمامی شەهید، لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی بەیعەت دەکەین و پەیمان دەبەستین کە تا دوا دڵۆپی خوێنمان، ساتێک لەپێناو جیهادی پیرۆز و چارەنووس‌ساز و لە ژێر فەرمان و تەگبیری ڕێبەری هەڵبژاردراوە نەوەستین و دڕدونگ نەبین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha