٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٢٣:٢٩
Source: Mehrnews
بەیعەتی هێزی دەریایی ئەرتەش لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەگەڵ ڕێبەری نوێی ئێران ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، بەیعەتی کرد.

 لە بەیاننامەکەی هێزی دەریایی ئەرتەشدا هاتووە: هەڵبژاردنی زیرەکانە مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری و دیاری کردنی ڕێبەری ئۆمەتی ئیسلامی بەپێی بنەما مەکتەبی و ئیسلامیەکان، کوڕی ئیمامی شەهید، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی وەکوو سێهەم ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە بەشکۆکانی خەڵک لە شەوانی قەدر، بووە هۆی خۆشحاڵی ئۆمەتی بەغیرەتی ئێران.
لە درێژەی بەیاننامەکەشدا هاتووە: ئێمە فەرمانبەرانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕووداوە گرینگ و شیرینە ڕایدەگەیێنین کە بە هەموو توانمانەوە لەگەڵ ڕێبەری گەورەمان بەیعەت دەکەین و تا دوا هەناسە و دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەر ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕەوشی ئیمامانی شۆڕش دەمێنین و بەهێزتر لە ڕابردوو لە ژێر ڕێبەرایەتی ئەو ئیمامە موجاهیدە پارێزوانی لە وڵات و سنوورەکانی دەکەین و هەتا هەڵوەشاندنەوەی ئیسرائیلی منداڵکوژ و کورت کردنەوەی دەستی ئیمپریالیزم و ئیستکباری جیهانی لەسەر بەڵێنەکەمان دەمێنینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha