٦ ئازار ٢٠٢٦ - ١٤:١٦
Source: Mehrnews
هێزی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بەرچاوە

میدیاکانی عیبری و ڕۆژئاوا جگە لە ئاماژەدان بە تێچووی سەرسوڕهێنەری دەستدرێژیی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران، دانیان بەوەدا ناوە کە هێزی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بەرچاوە.

گرووپی نێودەوڵەتی: حەوتەمین ڕۆژی دەستدرێژی ئیسرائیل و ئەمریکا لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕایگەیاند کە دەستدرێژیی دوژمنی زایۆنی لە دژی سەروەری ئەم وڵاتە و خەڵکی مەدەنی و هەروەها وێرانکردنی ژێرخانی شارەکان لە لوبنان بێ وەڵام نابێت.

ئەو پارتە هۆشداری دایە ٢٣ شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی لە نزیک سنوورەکانی لوبنان کە هەڵکەوتوون لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان.

حیزبوڵڵا لە لوبنان بە دەرکردنی ئەم هۆشدارییە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو شوێنە نیشتەجێبوونانەی کە پێشتر باسمان کرد تا دووری ٥ کیلۆمەتر چۆڵ بکرێن و لە باشووری لوبنان دوور بخرێنەوە.

تەقینەوەی گەورە لە تەلئەبیب بیستراوە؛ مووشەکێکی ئێرانی بەر ئیسرائیل کەوت.

دوابەدوای دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی مووشەکەکانی ئێران، دەنگی تەقینەوەی بەرفراوان لە ناوچە داگیرکراوەکان بیسترا.

شایەتحاڵان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ قودس ڕایانگەیاند کە لانیکەم مووشەکێک ڕاستەوخۆ بەر ناوچەی فڕۆکەخانەی بن گوریون کەوتووە.

هەروەها ڕاگەیێندراوه که له دوای ده ستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی مووشەکەکانی ئێران له تەلئه بیب و یافا تەقینەوەی گە وره بیستراوه .

ئەلمەیادین هەروەها هەواڵی بیستنی زیاتر لە 10 تەقینەوە لە تەلئەبیب و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha