ئەمیر کیۆمەرس حەیدەری جێگری فەرماندەی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیە (د.خ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی خەبەر ڕایگەیاند: بە فەزڵی خودا بڕیارمان داوە کە دەستبەرداری ئەم شەڕە نابین تاوەکوو ئەمریکا بشکێنین، تاوەکوو ئەمریکا بێ هیوا نەکەین، تا ئەو کاتەی کە سەر کەشتییەکان پڕ دەکەینەوە لە تابووتی ئەفسەرانی ئەمریکی.
ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئێمە گرنگ نییە ئەم شەڕە چەند ڕۆژ دەخایەنێت. ئێمە ئامادەین. ئێمە شەڕێکی هەشت ساڵەمان بەخۆوە بینیوە، کاتێکیش کۆتایی بەم شەڕە دەهێنین کە هەست بکەین بە ئامانجەکانمان گەیشتوین و نائومێد و پەشیمان بووینەوە لە کردەوە شەرمەزارکەرەکەت.
جێگری فەرماندەی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیە (د.خ) لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڵنیابن کە ڕۆژەکان ئەوەندە کورت نین بۆ ئێمە کە ناتوانین بەردەوام بین. ئێمە دەمێنینەوە تا یان ئەمریکییەکان دەنێرین بۆ بنی دەریا، وەک وتم، یان کەشتییەکانیان پڕ دەکەینەوە لە تابووتی ئەمریکییەکان. ئەمیر حەیدەری لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: ئێمە دەستبەرداری ئەم شەڕە نابین.
Your Comment