٤ ئازار ٢٠٢٦ - ١٥:٤٣
Source: Mehrnews
کوژرانی 10 زایۆنی بە مووشەکی ئێرانی لە بەیت شەمش

سەرچاوەگەلی زایۆنی لە کوژرانی لانی‌کەم 10 کەس لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بەیت شەمش هەواڵیان دا.

کەناڵی 12ی ڕژیمی زایۆنی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوژراوانی هێرشی ئێران بۆ سەر بەیت شەمش لە پارێزگای قودس تا 10 کەسی زایۆنی و برینداربوونی 27 کەس لەو هێرشە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە دۆخی سێ کەس لە برینداران ناجێگرە.
هاوکات شارەوانی بەیت شەمش لە لێدوانێک بۆ ئەو کەناڵە ئاشکرای کرد کە هێشتا 20 کەسی زایۆنی لە شوێنی هێرشەکەی ئێران، بزر بوون و نادیارن و کەس ئاگاداری چارەنووسیان نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha