ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە درێژخایاندنی 3 کاتژمێرەی قۆناغی یەکەمی دانوستانی نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان و بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ژێنڤ، وتی: پێشبینی دەکرێت کە کاتژمێر 6ی ئەوڕۆ (پێنجشەممە 7ی ڕشەممە) وەفدەکان بۆ درێژەی دانوستانەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنی گردبوونەوەیان.
بەقایی هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە لایەنەکان پێویستە لەگەڵ بەرپرسانی پایتەخت بۆ درێژەی دانوستان ڕاوێژ بکەن و وتیشی: لە بواری ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان پێشنیار و ڕوانگەی گرینگ و ئۆپەراسیۆنی ئاراستە کراوە و هەر دوو وەفدەکە شلگێرانە پەیجۆری دانوستانن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: بابەتی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا پرسی ئەتۆمییە و ئێمە ناتوانین باس لە پرسی ئەتۆمی بکەین بەبێ ئەوەی قسە لە مافی ئێران بۆ وەبەرهێنانی وەزی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی بکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە سێهەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، پێشنیار و هەنگاوی گرینگ و ئۆپەراسیۆنی هاتۆتە ئاراوە و هەر دوو لا شێلگێڕانە پەیجۆریی درێژەدان بە دانوستانەکانن.
Your Comment