سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان، ئەم خولەی دانوستانەکانی بە یەکێک لە جددیترین و درێژترین و کاریگەرترین خولەکانی دانوستان وەسف کرد و دەستپێکردنی پێداچوونەوەی تەکنیکی لە ڤیەننا و بەڕێوەچوونی خولی چوارەمی دانوستانەکانی لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاگەیاند.
سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم یەکێک لە جددیترین و درێژترین خولەکانی دانوستانەکانمان ئەنجامدرا. لە دانیشتنی بەیانیدا نزیکەی چوار کاتژمێر کۆبوونەوەیەکمان هەبوو، لە دانیشتنی ئێوارەدا نزیکەی دوو کاتژمێر گفتوگۆکان بەردەوام بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو دانوستانانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجامدراون و لە هەندێک بەشدا بەڕێز گرۆسی ئامادەبووە بۆ ئاڵوگۆڕی گفتوگۆی تەکنیکی نێوان هەردوولا. بوونی ئەو لە ڕوانگەی تەکنیکییەوە بەسوود و بنیاتنەر بوو.
وەزیری دەرەوە بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی دانوستانەکان ڕایگەیاند: دانوستانەکان بە گشتی زۆر چڕ و جددی بوون و لەم چەند کاتژمێرە درێژەدا پێشکەوتنی باش بەدی هات. ئێمە بە جددی چووینە ناو بڕگەکانیڕێککەوتنێکەوە؛ چ لە بواری ئەتۆمی و چ لە بواری سزاکان. گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێکی نزیک لەسەر هەندێک بابەت، هەرچەندە جیاوازی بۆچوون هەیە لەسەر هەندێک بابەت، ئەمەش شتێکی سروشتییە.
Your Comment