٢٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٠:٥٠
Source: Mehrnews
مەزڵۆم کۆبانی: ئەگەر هەل بڕەخسێت دەمانەوێت وەک هەرێمی کوردستان بین

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک جەختی کرد کە کوردی سووریا تەنیا بەهۆی دۆخی نالەباری ئێستاوە ڕازی بووە بە خۆبەڕێوەبەری سنووردار لە ناوچە کوردنشینەکان و ئەگەر دۆخەکە گونجاو ببێت ئەوان خوازیاری پێکهێنانی هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانن کە سەربەخۆیی زیاتری هەبێت.

 مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و کەسایەتی سیاسی – سەربازی کوردستانی سووریا،لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پی سی ئێسی ئەمریکا، ڕێککەوتنی کۆتایی جوون لەگەڵ دەوڵەتی دیمەسقی باشترین بژاردە بۆ دۆخی ئێستا وەسف کرد، هەرچەندە جەختی کرد کە ئەو ڕێککەوتنە باشترین سیناریۆ بۆ کوردەکان لە ئێستا نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو ڕێککەوتنە، وتی ئامانجی سەرەکی لە قبووڵ کردنی ئەو ڕێککەوتنە، دەستەبەر کردنی ئاگربڕ، سەقامگیری و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە بووە. بە وتەی عەبدی، لە دۆخی ئێستادا، کوردەکان بەدوای پێکهێنانی ئیدارەیەکی خۆجەیین کە بتوانێت ناوچە کوردنشینەکان بەڕێوەببات و شوناسی کوردی بپارێزێت.

فەرماندەی هەسەدە بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی داعش وتی ئەو گرووپە هێشتا بەهێزە و وردە وردە دزەی کردووەتە نێو شارە گەورەکانی سووریاوە و جەختی کرد ئەگەر شەڕ دژی داعش درێژەی نەبێت، ئەو ڕێکخراوە جارێکی دیکە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر سووریا و جیهان.

کۆبانی هەروەها چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای لە ئێستادا، بڕیارێکی نەگونجاو وەسف کرد و هۆشداریی دا کە ئەو هەوڵە کێشەی جیدی بەتایبەتی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دروست دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha