گۆڤاری "ڕیسپانسیبێل ستەیت کرافت"، باڵی میدیایی توێژینگەی ئەمریکایی کۆئێنسی، لەبارەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نووسی: ئەگەر دانوستانەکانی ئێستا بگاتە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوە نیشان دەدا کە ئەمریکا تێگەیشتووە کە هەڵمەتی سەربازی دژی ئێران وەک باکسێکی تۆقێنەرە کە ئەمریکا مەیلی بۆ کردنەوەی نییە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بەوەی کە هەڵوێستی دەوڵەتی ئەمریکا بە دانوستان، ڕەنگدانەوەی بژێرەی کەمی دەوڵەتی ترامپ لەبارەی ئەو پرسەیە و ڕاشیگەیاند: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕاست پێی وا بایە کە وڵاتەکەی دەتوانێ لەباری سەربازییەوە بەسەر ئێراندا زاڵ بێت، ئەوا وەک ڤێنزۆئێلا شەڕەکەی دەستی پێکردبوو.
ڕیسپانسیبێل ستەیت کرافت لە درێژەدا جەختی لەوە کرد: ئەوی زیاتر لە هەر هۆکارێکی تر ترامپی لە هەڵمەتی سەربازی دژی ئێران ڕاگرتووە، توانای ڕاستەقینە و بەرچاوی ئێرن بۆ تێوەگلاندنی ئێران و هەموو ناوچەکە لە شەڕێکی درێژخایەنە کە دەتوانێ خێراییەکی زیاتر بە ڕەوتی ڕووخانی هێژمۆنیای ئەمریکا ببەخشێت.
زیادیشی کرد: لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان و هەڵگیرسانی شەڕ، ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەوڕووی ئێرانێکی تەواو جیاواز لە هێرشی مانگی ژوئەن(جۆزەردان) دەبن، چونکە پێدەچێت ئێرانی ئەوڕۆ بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئەگەرچی شەڕ سامناکە، بەڵام شەڕ بە نیسبەتی داڕمانی پەیتایی و خەساری ستراتژیکیی مەبەستی دوژمنانی، زۆر باشترە.
گۆڤارێکی ئەمریکایی نووسی: ئەوی پێشی بە هەڵمەتی سەربازیی واشنتۆن دژی ئێران گرتووە، توانای ڕاستەقینە و بەرچاوی ئێران بۆ تێوەگلاندنی ئەمریکا و هەموو ناوچەکە لە شەڕێکی درێژخایەنی تاقەتپڕووکێنە.
Your Comment