٢٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٠:٤٨
Source: Mehrnews
باخچەلی: هێرش بۆ سەر ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گڕ دەدات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا هۆشداریی دا کە هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەتوانێت هاوسەنگی ناوچەکە تێکبدات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو قۆناغێکی شەڕی سەرتاسەری پاڵ بنێت.

 دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (مەهەپە) لە وتارێکدا بە ئاماژە بە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەکانی ئەگەری ململانێی سەربازی و ڕایگەیاند کە هێرشێکی لەو شێوەیە نەک تەنیا جوگرافیای ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات، بەڵکوو دەتوانێ قۆناغێکی شەڕی بەربڵاو و پێشبینی نەکراو دەستپێبکات.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا، مانۆڕە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین و هەڵوێستەکانی ئیسرائیل، دۆخی ناوچەکەی بە "هەستیار و گەرم" وەسف کرد.

باخچەلی ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیرکردنی سەربازیی بەرفراوانی ئەمریکا لە ناوچەکە خۆیدا ئاماژەیە بۆ گەورەیی و جددییەتی مەترسییەکە و سیناریۆی جەنگی نوێ دەتوانێت کاریگەرییەکی توند لەسەر هاوسەنگییە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان هەبێت.

باغچەلی هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، "ڕێکخستنە جوگرافییەکانی ناوچەکە بەتەواوی پەکدەخرێت" و ئەم کردەوەیە "دەرگا بەڕووی قۆناغێکی جەنگی بەرفراوان لە دەرەوەی چاوەڕوانییەکان دەکاتەوە".

Your Comment

You are replying to: .
captcha