بەشی نێودەوڵەتی: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە جوگرافیای ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕەنگدەرەوەی گۆڕان لە شێوەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ناوچەیە کە بۆ زیاتر لە یەک دەیە ئەم ناوچەیەی کردۆتە ناوەندی ڕکابەرییە ژێئۆپۆلیتیکییەکانی. هەر بۆیە ئەگەرچی ڕادەستکرانی بنکەگەلی "شەدادی" و "تەنەف" بە ئەرتەشی سووریا و گواستنەوەی زیندانییە داعشییەکان بۆ زیندانەکانی عێراق، بەڕواڵەت ئاماژەن بۆ پاشەکشێی ئەمریکا، بەڵام بەپێی یارییەکانی واشنتۆن دەردەکەوێت کە ئەم کارانە پلانی ڕێکخستنەوەی نوێی واشنتۆن لەپێناو کەمکردنەوەی تێچووەکان و پاراستنی باڵی گوشارە.
لە پاگەندەی شەڕی داعش تا ئەندازیاریی دزەکردنئەمریکا لە 2014ـهوە بە دروشمی "شەڕ دژی داعش" و بە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشتبەستن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، تۆڕێک لە بنکە سەربازییەکانی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا کردەوە؛ بنکەگەلێک کە وردە وردە لە ناوەندی پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنی دژە داعشی تێپەڕی و بوونە بیانوویەک بۆ سەقامگیربوونی پێگەی ئەمریکا و دەستێوەردانی لە هاوکێشەکانی سووریادا.بەڵام پاش گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە دیمەشق و گۆڕانی پێکهاتەی هێز لە کۆتاییەکانی 2024دا، لێکدانەوەی واشنتۆن گۆڕانی بەسەردا هات و دەوڵەتی ئەمریکا وردە وردە ئەو پەیامەی هەناردە کرد کە زەروورەتی پشتبەستن بە هەسەدە کەم بۆتەوە و دەبێ ڕیزبەندیی نوێ بۆ پاراستنی پێگەی بە تێچووی کەمتر پێناسە بکات. هەر ئەو گۆڕانی هەڵویستە، ڕێخۆشکەر بوو بۆ ڕادەستکردنی پەیتایی هەندێک بنکە و دەسپێکی دانوستانە پشتپەردەکانی لەگەڵ دەوڵەتی نوێی سووریا.
ڕادەستکردنی بنکەکان؛ پاشەکشێ یان ڕێکخستنەوە؟پاش ڕادەستکرانی بنکەکانی تەنەف و شەدادی بە ئەرتەشی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە، ئەو پرسیارە هاتە ئاراوە کە ئایا واشنتۆن دەیەوێ بە یەکجاری لە سووریا بکشێتەوە؟ دەرکەوتە مەیدانییەکان بەڵام نیشان دەدەن کە وەڵامی ئەو پرسیارە "نا"یە، چونکە ئەمریکا هێشتا سەدان هێزی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا ماوەتەوە و بنکەگەلی "خەراب جەیر" لە نزیکی ڕەمیلان و "قەسرەک" لە نزیکیی جادەی ئێم 4ی پاراستووە. هەروەها بەشێک لە هێزە کشاوەکانی بردۆتە بنکەکانی ئەمریکا لە ئۆردۆن و هەرێمی کوردستان و ئەم شوێنگۆڕكێیانە نیشان دەدەن کە ئامانجی سەرەکی، کەمکردنەوەی خاڵی خەسارهێنەر و تەرکیزی هێزەکان لەسەر مۆڵگەی هێمنترە، نەک کشانەوەی یەکجاری.
لە ڕاستیدا واشنتۆن بەدوای نمانەیەکی کەمتێچووتری پشتئەستوور بە پاڵپشتی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنی درۆنی، هاوئاهەنگی هەواڵگرانە و دزەی سیاسییەوەیە؛ نمانەیەک کە هەلی دەستێوەردانی خێرای بۆ دەپارێزێت، بەڵام بە تێچووی ماڵی و ئەمنیی کەمترەوە. گواستنەوەی زیندانییە داعشییەکان؛ ئیدارەی قەیران یان گواستنەوەی قەیران؟یەکێک لە گرینگترین گۆڕانکارییە هاوکاتەکانی ئەو ڕێکخستنەوەیە، گواستنەوەی هەزاران زیندانی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراقە. ئەم بڕیارە زیاتر لەوەی نیشانەی کۆتایی ڕاسپاردەی ئەمریکا بێت، نیشاندەری هەوڵی واشنتۆنە بۆ گواستنەوەی باری ئەمنی لە سووریاوە بۆ عێراق و هاوکات پاراستنی باڵی گوشارە. زیندانییە داعشییەکان بەردەوام ئامرازێکی چانەلێدانی ئەمریکا هەمبەر بە دەوڵەتی دیمەشق و تەنانەت ئەکتەرانی ناوچەییە بووە و ئیستا بە گواستنەوەیان، هەم مەترسیی شۆڕش یان هەڵاتنی بەربڵاویان کەم بۆتەوە و هەمیش ئیدارەکردنیان لە کەشێکی ژێر کۆنتڕۆڵی راستەوخۆتری ئەمریکا ئاسان بووە.دیارە هاوکاتبوونی ئەو گواستنەوەیە لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاوێتەکرانی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریاش ئاماژەیە بەوەی کە واشنتۆن هەوڵ دەدا کشانەوەی ڕواڵەتیی خۆی هاوکات بکات لەگەڵ ڕیزبەندیی سیاسیی نوێی بۆ درێژەدان بە دەستێوەردانی لە ڕێگەی پێکهاتە نوێیەکانەوە.
کەمکردنەوەی تێچووی لەسای هەڕەشە ناوچەییەکانیەکێک لە هۆکارە گرینگەکان لە بڕیاردانی ئەمریکا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی، بەرزبوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی بنکەکانی لە سووریا و عێراق و لەوان هێرشی مووشەکیت و درۆنی بۆ سەر ئەو بنکانە بە تایبەت لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە بوو.
دیارە ئەمریکا بە کشانەوەی، بەدوای کەمکردنەوەی تەرکیزی هێز لە ناوچەگەلێکە کە لە ژێر مەترسیی هێرشی ڕاستەوخۆترن. بە واتایەکی تر، ئەمریکا تێگەیشتووە کە درێژەی مانەوەی زیاتر لەوەی هەڤیازی بەدواوە بێت، تێچووی زیاتر دەخاتە سەر شانی. ئایا ئەمریکا بەڕاست خەریکی کشانەوەیە؟ئەمریکا سەرەڕای ڕادەستکردنی بنکەکانی، هێشتا توانای ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە دژی ئامانجە مەبەستەکانی لە سووریادا بۆ خۆی پاراستووە و لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ڕاپۆرتگەلێک لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە گومان لێکراوەکانی داعش بڵاو بۆتەوە. ئەوەش واتە ئەمریاک بەبێ ئامادەبوونی بەربڵاوی سەرزەوینی، دتوانێ لە هەر کاتێکدا بیەوێ لە هاوکێشەی ئەمنیی سووریادا دەستێوەردان بکات. ئەم دەستێورەدانە نیشاندەری جێگرکردنی ئامرازی نەرمتر لە ئامادەبوونی سەختە و ئەمریکا هەوڵ دەدا لە ڕێگەی گوشاری ئابووری، گەمارۆکان و دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێگەی خۆی لە پێکهاتەی داهاتووی سووریا بپارێزێت.
دەستێوەردان بە قەڵافەتی نوێوە
ئەوی ئەوڕۆ لە سووریادا ڕوو دەدا، زیاتر لەوەی پاشەکشێ بێت، نیشاندەری گۆڕان لە مۆدێلی دەستێوەردانی ئەمریکا. واشنتۆن دوای ئەزموونی مانەوەی پڕ تێچووی لە عێراق و ئەفغانستان، تێگەیشتووە کە مانەوەی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی دەتوانێ ببێتە هۆی داڕمانی سیاسی و ماڵیی، هەر بۆیە بە ئاراستەی "مانەوە لە دوورەوە" هەنگاوی ناوە؛ مۆدێلێک کە تێیدا بنکەکان سنووردار دەکرێت و ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و دزەی هەواڵگری جێی داگیرکردنی مەیدەانی دەگرێتەوە و ئەمەش واتە بەردەوامبوونی ئامادەیی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە سووریادا.
پاشهاتەکانی بۆ داهاتووی ناوچە
ڕێکخستنەوەی ئامادەبوونی ئەمریکایی لە سووریا دەتوانێ چەندین پاشهاتی گرینگی بەدواوە بێت:
ئا. کەمکردنەوەی شەڕ و تێهەڵچوونی ڕاستەوخۆی و نەخوازراو لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئەکتەرانی خۆجێی.
٢. بەرزکردنەوەی ڕۆڵی وڵاتانی دراوسیی وەک ئۆردۆن و عێراق وەک سەکۆی ئۆپەراسیۆن و چاودێریی ئەمریکا.
٣. درێژەی ڕکابەریی ژێئۆپۆلیتیک لە قەوارەیەکی نوێ کە تێیدا ئامرازە هەواڵگری و ئابوورییەکان بەهایەکی زیاتر بەدەست دێنن.
Your Comment