لە درێژەی گێرانەوەی ساختە و درۆ هاوپەیوەند بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران، هەندێک لە مێدیا دژبەرەکان بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک پاگەندەی دەرکرانی سزای ئیعدام بۆ کەسنێک بە ناوی "مەهسا سارلی"یان کردووە؛ بابەتێک کە شوێنگیریەکان نیشانی دەدات لە بنەڕەتدا ڕاست نییە.
بە پێچەوانەی ئەو هەواڵە ساختە، بەرپرسانی دەسەڵاتی داد ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەو کچە گورگانیە ئێستا لە زینداندایە، بەڵام دۆسیەکەی تەواو نەبووە و هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە و دەرکرانی سزای ئیعدام بۆ ناوبراو ڕاست نییە.
دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند: مێدیا دژبەرەکان لە نوێترین هەواڵە ساختەکانیاندا سەبارەت بە نائارامیەکانی ئەم دواییە، پاگەندەی دەرکرانی سزای ئیعدامی بۆ کچێکی گەنج لە شاری گورگان دەکەن؛ پاگەندەیەک کە لێکدانەوەکان نیشانی دەدات ڕاست نییە و درۆیە.
Your Comment