٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٦
Source: Mehrnews
17 بارهەڵگری یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەییشتە کۆبانی

کاروانێک بریتی لە 17 بارهەڵگر یارمەتی مرۆڤدۆستانە دوای 34 ڕۆژ گەمارۆ، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گەییشتە کۆبانی

 کاروانێک بریتی لە 17 بارهەڵگر یارمەتی مرۆڤدۆستانە سەر بە ئەنجومەنی مزۆپۆتامیا دوای گەمارۆی کۆبانی گەییشتە ئەو شارە.
بە گوێرەی راپۆرتەکان، جەمیلە حەمە سەرۆکی ئەنجومەنی مزۆپۆتامیا ڕایگەیاند کە دوای هەوڵەکانی ئەو ئەنجومەنە، ئەو یارمەتیانە گەییشووەتە کۆبانی. هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو یارمەتیانە لە ڕێگای کەناڵی 8 ی هەرێمەوە نێردراوە.
ئەو کاروانە بریتیە لە 17 بارهەڵگر و تێیدا 450 تۆن مادەی خۆراکی، تەندروستی و پێداویستی منداڵان .

Your Comment

You are replying to: .
captcha