١٨ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠٦
Source: Mehrnews
داعشیەکانی کەمپی هەول دەگواسترێنەوە حەلەب

بەرپرسانی سووریا هەڵمەتی چۆڵ کردنی کەمپی هەول لە پارێزگای حەسەکە و گواستنەوەی دانیشتووەکانی بۆ کەمپێک لە حەلەبیان دەست پێکرد تا ئەو کەمپە لە ماوەی یەک هەفتەدا بەتەواوەتی دابخرێت.

 فادی قاسم بەرپرسی دیاریکراو لەلایەن دەوڵەت بۆ ئیدارەی کاروباری ئەو کەمپە ڕایگەیاند کە لێکدانەوەکان نیشانی داوە کە کەمپەکە ئیمکاناتی سەرەتایی بۆ ژیان و نیشتەجێ بوونی تێدا نییە و هەر بۆیە بڕیاری بەپەلە بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی ئەو کەمپە بۆ کەمپێک لە حەلەب دراوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵمەتی چۆڵ کردنی کەمپەکە لە ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha