لێکدانەوە مەیدانییەکان و هەڵوێستە فەرمیەکان نیشانی دەدات ئەو بڕیارە نە تاکتیکی و کاتی، بەڵکوو لەسەر لێکدانەوەیەکی ستراتیژیکی چەن ڕەهەندیە.
لە ئاستی کورت خایەندا، پرسی کورد هێشتا لە ڕوانگەی تورکیاوە چارەسەر نەبووە و بە بڕوای تورکیا چەکدانانی پەکەکەش ئەبێ تەواو بێت و هەروەها بتوانرێت تاقی بکرێتەوە و نەگەڕانەوە بۆ ئەو ڕێگا دەستەبەر کراو بێت. تا کاتێک کە ژێرخانە ئۆپراسیۆنەکان لەناو نەچن، پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ناکشێتەوە.
لە ئاستێکی باڵاترین دا، دزە لە نێو سیستەمی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد یەکێک لە ئەنگێزە سەرەکیەکانی بوونی تورکیا لە سووریایە و جێگیر کردنی هێزەکانی تورکیا کارتێکی گوشار لە سەر دانوستانەکانی هاوپەیوەند بە هاوئاهەنگی بەرگری، ئاسایشی سنووری، گرێبەستی بووژانەوە، بازرگانی و دۆخی ناوچە کوردنشینەکان دێتە ئەژمار.
لە عێراقیش هاوکێشەیەکی جیاواز بەڵام بە هەمان ئەندازە ستراتیژی هەیە. بنکەکانی تورکیا لە هەرێم، بەستێنی چاوەدێری هەواڵگری، دروست کردنی کۆریدۆری لۆجستیکی و پێکهێنانی هێڵی ئەمنیەتی لە دژی جموجووڵەکانی پەکەکەیان خۆش کردووە.
دوای گۆڕانکاریە ئەمنیەتیەکانی 2024، تورکیا خەریکی دووبارە ڕێکخستنەوەی پێگەی خۆی لە هاوکێشە ناوچەییەکانە. لە ئەو چوارچێوەیەدا، سووریا بووەتە ئاستێکی سەرەکی بۆ کۆنترۆڵی دزەی ئیسرائیل و ڕێگری لە پێکهاتنی بۆشایی ئەمنیەتی نوێ.
لە ئاستی ناوخۆیی تورکیاش لەپێش چاوگرتنە سیاسی هێشتا کاریگەرە و پرسی کورد بەردەوام لەسەر سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیەتی ئەنقەرە سێبەری خستووە و هێشتنەوەی کارتی گوشاری هێرشی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەکان بۆ ڕێگری لە ناردنی سیگناڵی لاوازی گرینگایەتی هەیە.
ئەو بابەتەش کە نە ئەنقەرە و نە بەغدا لە دۆخی ئێستادا یەکگرتوویی سیاسی پێویستیان بۆ ناچار کردنی تورکیا بە کشانەوە لە وڵاتەکانیان نییە، کاریگەری زۆری هەیە.
Your Comment