٨ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٠٤
Source: Mehrnews
پیلانی شاراوەی ئەمریکا له عێراق پووچەڵ کرایەوه

سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پووچەڵ کردنەوی گەورەترین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی عێراق لە لایەن خاکی سووریاوە بە پاڵپشتی سەربازانی ئەمریکی هەواڵی دا.

سەرچاوەیەکی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە هێزە عێراقیەکان توانیویانە گەورەترین پیلانی تیرۆریستی لە دژی پارێزگا باکووریەکانی ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی تونێلی شاراوە و لەلایەن خاکی سووریاوە پووچەڵ بکەنەوە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزە ئەمریکیەکان بە ئەنقەست تونێلێکی ژێرزەوینی گەورەیان لە نێوان ناوچەی قامیشلۆ و پارێزگای هەولێر شاردووەتەوە. هێزە تیرۆریستیەکان دەیانەویست بە بەکارهێنانی ئەو تونێلە هێرشێکی بەربڵاو بکەنە سەر پارێزگا باکووری و باشووریەکان.

ناوبراو وتیشی: هێزە عێراقیەکان ڕێگا ژێرزەوینیەکانیان دۆزیوەتەوە کە بڕیار بوو بە پاڵپشتی ئەمریکا لە ئەو ڕێگایەوە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha