فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و گفتوگوی کرد.
لەو دیدارەدا جەخت کرایە سەر پێویستی چالاک کردنەوەی لیژنەی کاروباری کۆنسووڵی عێراق و ئێران بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی داهاتووی بەغدا.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد و کۆتایی ڕاسپەردەیی یۆنامی، نیشانەی ئاشکرای پتەویی سەربەخۆیی و پاوەجێی و حاکمییەتی نەتەوەیی لە عێراقە.
سەید عەباس عێراقچی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری عێراقێکی پاوەجێ، سەربەخۆ بە حکوومەتێکی سیاسی بەهێزە، زیادی کرد: ئێمە بڕوامان وایە کە عێراق هەموو دەفرایەتییە پێویستەکانی بۆ گەیشتۆ بەم جێگە و یارمەتیدان بە پاراستنی ئاشتی هەیە.
Your Comment