٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٤٢
Source: Mehrnews
بێدەنگی و لێدوانی گەمژانەی ئەورووپا؛ بێ ئەخلاقیی ڕۆژئاوا لە دۆسیەی ڤێنزۆئێلا

بێدەنگی و لێدوانی ئاڵۆزی سەرکردەکانی برووکسێل لە دۆسیەی ڤێنزۆئێلا ئاماژەیە بۆ ئینتیمای ژێئۆپۆلیتیکییان کە سێبەری خستۆتە سەر ئەخلاق و پرێنسیپەکانی مافی نێودەوڵەتی.

بەشی نێودەوڵەتی: سەر لە بەیانیی ڕۆژی 3ی ژانڤیە، جیهان شایەدی پێشێل‌کارییەکی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی و مافی نێودەوڵەتی بوو؛ هیزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشیان کردە سەر کاراکاس و "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی هاوتای ڤێنزۆئێلایی و هاوسەرەکەیان ڕفاند.

لەمناوە کاردانەوەی هاوپەیمانانی ئەورووپیی ئەمریکا بەو دەستدرێژییە، سەرنجی خەڵکی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا؛ ئەوان نە ڕاشکاوانە ئیدانەیان کرد و نە بە ئاشکرا پاڵپشتیان لێ‌ کرد، بەڵکوو نمایشێک کە بێدەنگیی بیرلێ‌کراوە و زمانێکی دیپلۆماتیکی ئاڵۆزیان لێ بیسترا کە ئامانجی دوورکەوتنەوە بوو لە هەر جۆرە هەڵوێستێکی یەکلاکراوە. ئەمان بە بەکارهێنانی چەمکگەلێکی وەک "نیگەرانیی قووڵ"، "دان‌بەخۆداگرتن" و "چارەسەریی ئاشتی‌خوازانە" بە جۆرێک خۆیان دزییەوە لە هەڵوێستی لێبڕاوانەی تۆمەتبارکردنی ئەمریکا بە وشەگەلێکی وەک "دەستدرێژی"، "پێشێلکاریی مافی نێودەوڵەتی" یان "دەستێوەردانی سەربازی نایاسایی".

بە جۆرێک ئەم بێدەنگی و ئاڵۆزبێژییە، نەک بەهۆی کەمتەرخەمی، بەڵکوو بەرهەمی لێکدانەوەی وردبینانەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و ئینتیمای ژێئۆپۆلیتیکی ئەورووپا بە واشنتۆنە کە تێچوویەکی قورسی بۆ پێگەی سیاسی و ئەخلاقیی ئەو بەژە بەدواوە دەبێت.

لە ستانداردی دووفاقەوە تا دەستەوەستانی هەمبەر بە پێشێل‌کاریی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی

بەراوردی کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا بە نیسبەتی هەڵوێستی ئەو یەکێتییە هەمبەر بە قەیرانە هاوشێوەکانی وەک شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، نیشاندەری بوونی ستانداردی دووفاقەیە و دەتوانێ پەیامێکی ڕوون بە جیهان بدات کە تەنیا کاتێک مافی نێودەوڵەتی بۆ ئەورووپا گرینگە کە بەرژەوەندیی ستراتژیکی ڕۆژئاوا نەخاتە مەترسییەوە؛ کاتێک ڕکابەرێکی وەک ڕووسیا تاوانبار بێت، ئەورووپا خێرا دادگاییشی دەکات. بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئەمریکا بێت، ئەورووپا حەزی لە "تەرخاندانی کاتێکی زیاتر بۆ هەڵسەنگاندن"ه.

ئەمە ڕێک هەمان شتە کە تا ئێستا چین و ڕووسیا دەیان جار لەقاویان داوە و ڕەخنەیان لێ گرتووە و پێکەن لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا وتوویەتی: "ڕۆژئاوا تەنیا کاتێک بەرگری لە مافی نێودەوڵەتی دەکات کە بە قازانجی خۆی بێت".

بەرژەوەندییە ئابووری و ژێئۆپۆلیتیکییەکان؛ ئەنگێزگەلی شاراوەی سەرکردەکانی برووکسێل

کارناسان لەو باوەڕەن کە بێدەنگیی ئەورووپا هەمبەر بە هەڵمەتی ئەمریکا دژی ڤێنزۆئێلا، بەرهەمی لێکدانەوەی وردبینانەی بەرژەوەندە ئابوورییەکان و ئینتیمای ژێئۆپۆلیتیکییە. چونکە لە لایەکەوە ڤێنزۆئێلا خاوەن گەورەترین خەزێنەی نەوتیی جیهانە و ئەورووپا پاش داخستنی ئینتیمای بە نەوت و گازی ڕووسیا، چاوی لە سەرچاوەکانی ڤێنزۆئێلایە و گەمارۆکانی سەر کاراکاس لە لایەن ئەمریکا بۆ ئەورووپا زۆر دژوار و سەخڵەت بوو، بۆیە ناچر بووە لە هاوڕێی‌کردنی پیلانی ئەمریکا بۆ گرتنەدەستی ئیدارەی ڤێنزۆئێلا و لە لایەکی ترەوە، ئینتیمای ئابووریی ئەورووپا بە ئەمریکا خۆی هۆکارێکی گرینگترە لەو بێدەنگییەدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ترامپ لەگەڵ هاتنە سەرکاری بەردەوام بە سەپاندنی تارەفەی گومرۆکیی قورس هەڕەشەی لە ئەورووپا کردووە و یەکێتی ئەورووپای بە فوژمنی بازرگانی ناساندووە. دیارە لە دۆخێکی ئاوادا هەر هەڵوێستێکی سیاسیی واشنتۆن دەتوانێ تێچوو و ناکۆکی بازرگانی و ئابووریی بۆ ئەورووپا هەبێت.

پاشان نابێ فەرامۆشی بکەین کە ئەورووپا بۆ ڕکابەریی ژێئۆپۆلیتیکیی لەگەڵ چین و ڕووسیا، پێویستی ب پاڵپشتی ئەمنی و ستراتژیکیی ئەمریکایە و ناتۆ وەک کۆڵەکەی ئەمنیی ئەورووپا، بەبێ سەرکردایەتی واشنتۆن مانای نابێت. بۆیە ئەرووپا ڕیسکی لاوازبوونی پەیوەندی ستراتژیکی لەگەڵ ئەمریکا ناکات و گرینگ نییە بۆی کە چاوپۆشی بکات لە پێشێلکارییەکی ئاشکرا لە مافی نێودەوڵەتی.

تێچووەکانی داهاتوو؛ پاشهاتە سیاسی-ئەمنی و ئەخلاقییەکان بۆ ئەورووپا

بێدەنگی ئەورووپا هەمبەر بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنزۆئێلا ڕەنگە لە کورتخایەندا بە قازانجی ئابووریی و ستراتژیکیی ئەوە بەژە بێت، بەڵام لە درێژخایەندا، تێچووی قورسی دەبێت لەسەر پێگەی سیاسی، ئەخلاقی و تەنانەت ئەمنیی ئەورووپادا:

1. لەدەستچوونی ڕەوایی و شەرعییەتی ئەورووپا لە جیهانی باشوور و لای وڵاتانی ئەمریکای لاتین، ئەفریقا، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە دەبینن چۆن ئەورووپا تەنیا چاوی لە بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و مافی نێودەوڵەتیی کردۆتە ئامرازێک بۆ پاساودانی سیاسەتەکانی.

2. لاوازبوونی پێگەی ئەورووپا لە بەرگریی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، لە کاتێکدا کە ئەو بەژە چەندین دەیەیە خۆی بە داکۆکیکاری بایەخگەلی دیموکراتیک ناساندووە و اداوا لە وڵاتانی تر دەکات کە ڕێز لە مافی مرۆڤ، ئازادی ڕادەبڕین و دەسەڵاتی یاسا دەکات. بەڵام بەم هەڵویستەی نیشانی دا کە ئەو بەها مرۆییانە تەنیا کاتێک بۆ ئەورووپا گرینگن کە بە قازانجی ڕۆژئاوا بێت.

3. پاشهاتی درێژخایەنی بۆ سیستەمی چەندڕەهەندگەرانە، بە تایبەت بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دیوانی نێودەوڵەتیی دادگەی جیهانی و دامەزراوە نێودەولەتییەکان کە ئەورووپا وەک کۆڵەکەی تەکووزی جیهانی جەختیان لێ دەکات و ئێستا ئەمانیش بەرەوڕووی ئاڵنگارییەکی جیدی بوونەتەوە. چونکە ئەگەر هێزێکی گەورە بتوانێت بەبێ هیچ گرفتێک یاساکانی ئەو ناوەندانە ببەزێنێت، چیتر جاڕنامەکان مانایان نامێنێت و ئەرووپا بەمکارە، هەموو ئەو ناوەندانەی خەساند.

4. کاریگەریی لەسەر ئاسایشی ئەورووپا. ئەگەر ئەورووپا ئەوڕۆکە قبووڵی بکات کە ئەمریاک دەتوانێ بەبێ ڕەچاوکردنی مافی نێودەولەتی هەڵبکوتێتە سەر وڵاتێکی تر، چیتر گەڕەنتییەک نامێنێت بۆ ئەوەی کە سبەی ڕۆژ ئەمریکا هەمان هەڵمەت نەکاتە سەر ئەورووپا و ئەگەر بناغەی "سەروەری نیشتمانی" و "دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان" ئاوا بەسانایی پێشێل بکرێت، چیتر هیچ وڵاتێک ناتوانێ متمانەی بە ئاسایشی خۆی هەبێت.

5. بێدەنگی ئەوڕۆی ئەورووپا، توانای ناڕەزایەتی‌دەربڕینی سبەی لە هەمووان دەستێنێت. ئەگەر ئەورووپا نەتوانێ دژی پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی لە لایەن هاوپەیمانی ستراتژیکییەوە دەنگ هەڵبڕێت، چۆن دەبێ چاوەڕوان بین کە وڵاتانی تر ئەمکارە بکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha