٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٦:٢٩
Source: Mehrnews
چەند خاڵی گرینگ لەسەر ڕێککەوتنی دیمەشق و کورد

هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی مۆڵەتی ڕێککەوتنی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ ئاوێتەبوونی سەربازی، کوردستانی سوویا جارێکی دیکە بووەتە شوێنی یەکگرتنی لێکدانەوەی دژایەتی سیاسی، حەشیمەتی و ئەمنیەتی؛ چونکوو جوگرافیای ناوچەکە، هەموو بژاردەکان بۆ دیمەشق، هێزە کوردییەکان پڕ تێچوو دەکاتەوە.

بە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دیاری کراو لە ڕێککەوتنی 10ی مارس ؛لە نێوان هێزە کوردەکان و حکومەتی سووریا بۆ ئاوێتەبوونی ئەو هێزانە لە پێکهاتەی ئەرتەشی سووریا، بە بێ دەستخستنی ئەنجامی دیاری کراو، بەرچاوگەی ئەو دۆسیە هێشتا ناڕوونە.

لە هەمان کاتدا، تایبەتمەندی جوگرافیایی و حەشیمەتی کوردستانی سووریا هەلێکی ڕەخساندووە کە بڕیاردا و هەوڵ بۆ هەموو ئەکتەرە سەرەکیەکان، لەوانە دیمەشق، هێزە کوردیەکان و تورکیا، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی پێچراوی سیاسی و ئەمنیەتی بەرەوڕوو بووەتەوە.

بەستێنی گۆڕانکاری مەیدانی

دوای گۆڕانکاریەکانی دیسەمبەری 2024 و گۆرینی هاوکێشەی مەیدانی دوابەدوای داگیرکردنی منبەج و تەل ڕەفعەت لەلایەن گرووپە سووریاییەکانی سەر بە تورکیاوە، بواری دزەی هێزە کوردیەکان لە ڕۆژهەڵاتی فرات سەقامگیر بوو. بە پێی لێکدانەوەکان، ئەو هێزانە ئێستا کۆنترۆڵی بەشێکی زۆر لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەقە و نزیک بە نیوەی پارێزگای دێرەزووریان لە کۆنترۆڵدایە.

دۆخی دانوستانەکان و بەرچاوگەی ڕیککەوتنەکە

سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماتیکەکان لە ڕۆژانی کۆتایی و ڕۆڵگێڕانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی 10ی مارس، نیشانەکان باس لە ئەوە دەکات کە دەستخستنی ڕێککەوتنی کۆتایی هەتا کۆتایی مۆڵەتە دیاریکراوەکە لەگەڵ دژواری جیدی بەرەوڕوو بووە. هەرچەندە ئەگەری درێژ کردنەوەی کەمی ئەو ڕەوتە لە ئارادایە، بەڵام هەندێک شرۆڤەکان باس لە ئەوە دەکات کە بە بێ نەرمی نواندن لەلایەن لایەنەکانەوە، ئەگەری دەسخستنی پێشکەوتنی بنەڕەتی کەم بووەتەوە. لە ئەو دۆخەدا، سیناریۆی جیاواز لەوانە بەرز کردنەوەی ئاستی گوشاری سیاسی و ئەمنیەتی لە لێکدانەوەی ئەکتەرەکان دێتە ئاراوە.

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک؛ کێشەی حەشیمەتی و دۆخی حەشیمەتی

بەشێکی بەرچاو لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا عەرەب نشینن؛ بابەتێک کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی ئەو هێزانە بووە. بە پێی ئەزموونی چەند ساڵەی ئیدارەی ئەو ناوچە، پێوەندی کۆمەڵایەتی هێزە کوردیەکان لەگەڵ خەلکی خۆجەیی کەم بووە. هاوکات، پێکهێنانی سیستەمی سیاسی نوێ لە دیمەشق لەسەر بنەمای لایەنی سوننە، هاوکێشە حەشیمەتیەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە رابردوو بەرچاو کردووەتەوە.

دیمەشق؛ خاڵی حەشیمەتی و دۆخی ئەمنیەتی

بۆ حکومەتی سووریاش ، ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە تێکەڵاوێک لە هەل و کێشەکانن. لەلایەک، پێکهاتەی حەشیمەتی عەرەب نشین لە بەشگەلێک لە ڕەقە و دێرەزوو دەتوانێت بەستێنی کۆمەڵایەتی باشتر بۆ پەرەپێدان بە دزەی حکومەتی ناوەندی پێک بهێنێت. لەلایەکی تریش، بوونی ژێرخانی بەرگری بەربڵاو و ئامادەیی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک , هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی پڕ تێچوو و لێکەوتەی سیاسی و ئەمنیەتی لێک دەدرێتەوە.


تورکیا؛ دۆخی ئەمنیەتی و هەستیاریە سیاسیەکان

تورکیاش گۆڕانکارییەکانی کوردستانی سووریا بە وردی شوێنگیری دەکات. سەرچاوەکانی نزیک لە سنوورە باشووریەکانی تورکیا کە زیاتر کوردن، لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە گرینگایەتی ئەمنیەتی تایبەتیان هەیە. لە هەمان کاتدا، هەر جۆرە گۆرانکاریەکی سەربازی بەربڵاو لە ئەو ناوچە دەتوانیت لێکەوتەی سیاسی، مرۆیی و ناوچەیی بەرچاوی بەدواوە بێت و کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە.

نزیک بوونی شارە کوردنشیەکانی سووریا بە سنوورەکانی تورکیاوە، ئەو دۆسیەیەی بۆ ئەنقەرە هەستارتر کردووەتەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە هەلی ناوخۆیی و ناوچەیی بە شێوەی هاوکات لە بڕیارەکانی ئەو وڵاتە ڕۆڵیان هەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha