لە فڕانس 24 هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە بە کۆتایی هاتن بە مۆڵەتی ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان سووریا و هێزەکانی هەسەدە، ڕاپۆرت و وێنە بڵاو کراوەکان لە کەندنی بەربڵاوی تونێلە ژێرزەویەکان لە گەڕەکە نیشتەجێیەکانی شاری ڕەقە، نیگەرانی دانیشتووانی ئەو شارەی لە میلیتاریزە بوونی نهێنی و ئەگەری دەسپێکردنەوەی پێکدادانەکانی زیاد کردووەتەوە.
چالاکیە ئاوەدانیە گوماناویەکان لە گەڕەکە نیشتەجێیەکان
بە گوێرەی وێنە و ڤیدیۆکان کە لە بەهاری 2025 تا ئێستا تۆمار کراوە، ئۆتۆمبێلی قورس لە چەندین شوێنی ڕەقە، لەوانە ناوچە نیشتەجێیەکان، دەڤەری نەخۆشخانەکان و یاریگەی شاری، خەریکی کەندنی تونێلی ژێرزەوینین. بەرپرسانی خۆجەیی سەر بە هەسەدە تا ئێستا شرۆڤەی فەرمیان سەبارەت بە چییەتی و ئامانجی ئەو پڕۆژەگەلەیان پێشکەش نەکردووە.
هاوکات بوونی کەندنەکان بە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی دیمەشق- هەسەدە
ئەو گۆرانکاریانە لە دۆخێکدا ڕوو دەدات کە ڕێککەوتنی واژۆ کراو لە 10ی مارسی 2025 لە نێوان سووریا و هێزە کوردیەکان، کە ئامانجی ئاوێتەبوونی وردە وردەیی ناوەندە مەدەنی و سەربازیە کوردیەکان لە پێکهاتەی حکومەتی ناوەندی بوو، لە سەروبەندی تەواو بوونی مۆڵەتی 31 ی دیسەمبەرە. شرۆڤەکاران پێیان وایە کە یان ئەبێ ڕێککەوتنەکە درێژ دەکرێتەوە یان دیمەشق لەوانەیە بۆ وەرگرتنەوەی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هەسەدە هیرشی سەربازی بکات.
ئامادەسازی بۆ شەڕی نێو شار؟
شرۆڤەکارە ناوچەییەکان دەڵێن کەندنی تونێل بەشێک لە ستراتیژی کۆنی هێزەکانی سەر بە هەسەدە و پێشتریش یەپەگەیە؛ ستراتیژیەک کە لە ساڵی 2014 بۆ پارێزەری لە بەرانبەر هێرشی ئاسمانی و هەروەها ئامادەیی بۆ شەڕی نێو شاری بەکار هێنراوە.
بە وتەی یەکێک لە کارناسان، ئەو تونێلانە بریتین لە ڕێگای هاتوچۆی هێزەکان، ڕێڕەوی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەکان و شوێن بۆ پەناگە و ناوەندە فەرماندەییەکان و لکاندنی بە یەکترەوە، مەترسی داڕمانی زنجیرەیی و کوژرانی بەربڵاوی خەڵکی سڤیل زیاد دەکاتەوە.
نیگەرانی لە ڕووخان و کوژرانی خەڵکی سڤیل
دانیشتووانی ڕەقە بە ئاماژە بە پێکهاتەی لمی زەوی، نزیکی بە ئاوە ژێرزەویەکان و جێگیر بوونی لە ناوچەی بوومەلەرزەیی، سەبارەت بە داڕمانی باڵەخانەکان هۆشداریی دەدەن. بە وتەی ئەوان تونێلەکان لە هەموو شوێنەکان لەوانە ژێر مزگەوتەکان، نەخۆشخانەکان و شوێنە گشتیەکان هەڵکۆڵدراون و ئەوە نیشانەیەک لە ئامادەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی دێتە ئەژمار.
بێدەنگی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک
هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی شرۆڤەی فەرمی لە بەرپرسانی هەسەدە سەبارەت بە بوون، چییەتی و ئامانجی ئەو تونێلانە تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە؛ بێدەنگیەک کە بە وتەی دانیشتووان، لەسەر نیگەرانیەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەمنیەتی ڕەقە زیادی کردووە.
لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان دیمەشق و هێزە کوردیەکان، وێنەگەلێکی نوێ لە کەندنی تونێلە ژێرزەویەکانی ڕەقە، پرسیارەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەو شارە و سیناریۆ ئەمنیە بەردەمەکانی کوردستانی سووریای پڕڕەنگ کردووەتەوە.
Your Comment