٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٢
Source: Mehrnews
وتەبیژی دەوڵەتی ئیران: خۆپیشاندانەکان بە فەرمی دەناسین

وتەبێژی دەوڵەت وتی: بەرنامەیەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبەرایەتی سەقامگیری ئابووری لە کورت خایەندا لەلایەن دەوڵەتەوە ئامادە کراوە.

 فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی خەڵک، وتی: هەم ناڕەزایەتیەکان و هەم قەیرانەکان، هەموویان دەبینین و بە فەرمیان دەناسین و ئاساییە کە سەرۆک کۆمار فەرمانێک کە داویەتی بە وەزیری ناوخۆ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران، نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵە خۆپیشاندانەکان بە فەرمی دەناسێت.

موهاجرانی وتی: دەوڵەت ئەبێ دەنگەکان ببیسێت و یارمەتیدەر بێت سەبارەت بە تێگەییشتنی هاوبەش بۆ جارەسەری پرسەکان لە کۆمەڵگا. هەر بۆیە بەرنامەیەکی سێ ئاستی گەشەی ئابووری کە لە سەرەتای ساڵەوە دەستی پێکردبوو، لە بەرنامەیەکی دۆخی نائاساییدا بە ئامادەبوون سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دوو دەسەڵاتەکەی دیکە لە بانکی ناوەندی ئامادە کرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha