٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٥
Source: Mehrnews
ڕێبەری ئێران: ئێران ئیسلامی ئاڵای بەرەنگاریی چەوسێنەری هەڵگرتووە

ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتی ئەنجومەنگەلی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەورووپا، نووسیان: پێویستیی گرینگی ئەوڕۆی جیهان، دوزەنەی داپەروەرانەی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی ئیسلامییە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتی ئەنجومەنگەلی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەورووپا، بە ئاماژە بە شکستی دەستدرێژیی قورسی ئەرتەشی ئەمریکا و دەستەودایرەکانی لە ناوچەدا، لەسای لێهاتوویی و داهێنان و لەخۆبوردوویی گەنجانی ئێرانی ئیسلامی، جەختیان کرد: هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزی و سەرلێشێوایی ملهۆڕانی گەندەڵ، نەک پرسی ئەتۆمی، بەڵکوو هەڵدانی ئاڵای بەرەنگاری لە دژی تەکوزیی نادادپەروەرانە و زاڵبوونی سیستەمی هێژمۆنی لە جیهان و هەنگاونان بە ئاراستەی دوزەنەی دادپەروەرانەی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی ئیسلامی لە لایەن ئێرانی ئیسلامییەوەیە.

دەقی پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران:

بە ناوی خودای بەخشەندە و دڵۆڤان

گەنجانی خۆشەویست‌!

ئەوساڵ وڵاتی ئێوە، لەسای ئیمان و یەکگرتوویی و متمانەبەخۆیی، لە دنیادا ڕەوایی و پێگەیەکی نوێی مسۆگەر کرد. دەستدرێژیی قورسی ئەرتەشی ئەمریکا و دەستەودایرەکانی لە ناوچەدا، لە بەرامبەر لێهاتوویی و داهێنان و لەخۆبوردوویی گەنجانی ئێرانی ئیسلامی شکستی هێنا و دەرکەوت کە گەلی ئێران بە بەهرەمەندی لە توانستەکانی خۆی، لەسای ئیمام و کرداری باشەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانی گەندەڵ و ستەمکار، دەتوانێ راوەستێت و بانگەشەکردن بۆ بەها ئیسلامییەکان بە دەنگێکی بەرزتر لە هەمیشە بگەیێنێتە گوێی جیهان.

ماتەمی قووڵ بۆ شەهیدبوونی تاقمێک لە زانایان و سەرداران و کۆمەڵێک لە خەڵکی خۆشەویستامن نەیتوانی و ناتوانێ توانای گەنجانی پێداگری ئێرانی بوەستێنێت. خیزانی ئەو شەهیدانە، خۆیان لە ڕێزی پێشەنگانی ئەو جووڵەیەن.

قسە لە پرسی ئەتۆمی و شتی وەک ئەو نییە، بەڵکوو قسە لە بەرەنگاربوونەوەی دوزەنەی نادادپەروەرانە و زاڵبوونی سیستەمی هێژمۆنی لە جیهانی ئێستا و هەنگاونان بە ئاراستەی دوزەنەی دادپەروەریی نیشتمانی و نێودەوڵەتیی ئیسلامییە. ئوەیە بانگەشەی گەورەیەک کە ئێرانی ئیسلامی ئاڵاهەڵگریەتی و ملهۆڕانی گەندەڵی تووشی ئاڵۆزی کردووە.

ئێوە خوێندکاران بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات، پشکێک لەو ئەرکەتان لەسەر شانە. دڵتان بە خودا بدەن، تواناییەکانتان بناسن و ئەنجومەنەکانتان بەو ئاراستەدا ڕێنوێنی بکەن.

خودا لەگەڵتانە و سەرکەوتنی یەکجاریی چاوەروانتانە بەئیزنی خودا.

سەید عەلی خامنەیی

Your Comment

You are replying to: .
captcha