ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومسی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە لە ئەنجامی گوتاری ڕق و دەنەدان ڕووی داوە.
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند: ئەو ڕووداوە ئەسەفبار لە بۆشاییەوە نەهاتۆتە گۆڕێ، بەڵکوو بەرهەمی کەشێکە کە سەرچاوە لە گۆتاری قین و دەنەدان وەردەگرێت؛ کەشێک کە لەبری ئەوەی کۆمەڵگا بپاریزێت، بەرەوڕووی یەکتریان دەکات و ئەو ڕەوتانە دەستیان تێیدا هەیە کە لە کەلێن، ئاژاوە و ناکۆکییەکان بەهرە دەبەن.
ناوبراو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە گوتارەکان، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و وەلامدەرکردنی هۆکارانی ئەو جۆرە ڕووداوانەی بە ئەرەکی گشتی زانی و جەختیشی کرد: سووریا نەک بە بێزاری و دوژمنانی، بەڵکوو بە متمانە و ئاسایشەوە ئاوەدان و نۆژەن دەکرێت.
شایانی باسە لە ڕووداوی تەقینەوەی تیرۆریستی یلە مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومس، 12 کەس گیانیان لەدەست دا و 27 کەسیش بریندار بوون.
Your Comment