کتێبی "التحفة البهیة فی شرحی البهجة المرضية" بە قەڵەمی مامۆستا سەعید ئەکبەری هەورامانی وەک شەرح و لێکدانەوەیەک لەسەر یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی فێربوونی زمانی عەرەبی لە جیهانی ئیسلام، لە دووتوێی 4 بەرگ و بە زمانی عەرەبی، بەزوویی لە لایەن وەشەنخانەی "الشارح" لە شاری سنە بڵاو دەبێتەوە.
هەورامانی لەم کتێبەدا هەوڵی داوە لێکدانەوەی مەبەستی ئیمام جەلالەدین سیووتی(ڕخ) کە خۆی شرۆڤەیەکە لەسەر شیعری "الفیه"ی ئیبنی مالیک و یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکان بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بەتایبەت لە حوجرە و ناوەندە ئایینییەکاندا، بە زمانێکی ڕوون، جوان و هونەرمەندانە ئاراستە بکات و قوتابیان و مامۆستایان جێتر پێویستیان بە خوێندنەوەی لێکدانەوە و پەراوێزی تر لەسەر ئەو کتێبە نەبێت.
شایانی باسە ئەم کتێبە پێشتر لە دووتوێی یەک بەرگدا لە لایەن بڵاوگەی ئیحسان لە تاران بڵاوکرابۆوە.
Your Comment