١١ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٧
Source: Mehrnews
نوێنەری دەم پارتی: کورد هەرگیز تورک نەبووە و نابێتە تورکیش

ساڵیحە ئایدنیز، نوێنەری دەم پارتی، لە لێدوانێکی بێ وێنەدا لە پەرلەمانی تورکیا، بودجەی 2026ی ئامرازی بێدەنگ کردنی گەل وەسف کرد و وتی پەرلەمان تەنانەت توانی بیستنی زمانی ملیۆنان هاووڵاتی کوردی نییە.

 لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی بودجەی ساڵی 2026 لە پەرلەمای تورکیا، سالیحە ئایدنیز، نوێنەری دەم پارتی، بە ڕەخنەی توند لە ڕوانگەی ئابووری و سیاسی حکومەتی ئەو وڵاتە، حکومەتی بە داڕشتنی بودجە نە بۆ خەڵک ، بەڵکوو بۆ دەزگای دەسەڵات تاوانبار کرد.


ئایدنیز بە ئاماژە بە چڕ بوونەوەی قەیرانی ئابووری و گوشار لەسەر چینە هەژارەکان، وتی: لە حاڵێکدا کە خەڵک ناتوانن تەنانەت پارەی کارەباکەشیان بدەن، گەنجان بێکارن و کرێکاران و خانەنشین کراوەکان بێبەرین لە دابینی سەرەتایی ترین پێداویستیەکانیان، بودجەی وڵات لە ڕێگای کۆشکەکان، باڵەخانەکان، کڕینی ئۆتۆمبێلی لووکس، سەفەری دەرەکی و تێچووی نمایشی حکومەت دەکرێت.

ناوبراو هەروەها لە درێژەدا باسی وەلانانی سیستەماتیکی زمان و شوناسەکان لە پێکهاتەی فەرمی وڵاتی کرد و وتی: ئەو بودجە لەسەر بنەمای یەک ڕوانگەی ناوەندی، تاک دەنگی و نایەکسان نووسراوە. شوناسەکان، زمانەکان و بیروبڕوا جیاوازەکان پشت گوێ خراون و هەڵاواردن دووبارە بەرهەم دێت.


نوێنەری دەم پارتی بە ڕەخنە لە قەدەغەی زمانی کورد لە پەرلەمان وتی: ئەوەی کە زمانی ملیۆنان مرۆڤ لە پەرلەمان قەدەغە بێت، قبووڵ نەکراو و شەرمهێنەرە. کوردەکان سەرەڕای سەدان ساڵ ئاسیمیلاسیۆن، هەرگیز نەبووە تورک و نابنە تورکیش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha