١١ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٧
Source: Mehrnews
"گرووپی هاوڕێیانی سەروەری جیهانی" بە ئەندامێتی ئێران لە UN پێکهات

43 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین، "گرووپی هاوڕییانی سەروەری جیهانی"ـیان لە بنکەی ئەو ڕێکخراوە پێک هێنا.

 گرووپی هاوڕییانی سەروەری جیهانی کە پێکهاتووە لە 43 وڵاتی جیهانی، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ئاستی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی لە نیۆیۆرک بە ئامادەبوونی وڵاتانی ئاسیایی، ئەفریقایی، ئەمریکای لاتین و دوورگەکانی ئەقیانووسی ئارام بەڕێوە برد.

ئەندامانی ئەو گرووپە و لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین، بە ئاماژە بە هەشتادەمین ساڵوەگەری دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختیان لە گرینگی مێژوویی ئەو ناوەندە لەپێناو بیچمدان بە تەکوزی و سەروەری جیهانی کرد و پابەندیی خۆیان بە پرەنسیپ و ئامانجەکانی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لەوان ڕێزنان لە سەروەریی وڵاتان، تەواوەتی سەرزەوینی و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتان ڕاگەیاند.

Your Comment

You are replying to: .
captcha