١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٧
Source: Mehrnews
شەمخانی: هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناغە کە گەرووی هورمۆز دابخەین

سکرتێری پێشووتری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند کە حەسەن ڕۆحانی هەر لە سەرەتاوە ئاگاداری ڕووداوی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بوو.

 عەلی شەمخانی سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند کەهەر دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە سەردار باقری لەگەڵ من پیوەندی گرت و ئەمنیش بە سەرۆک کۆماری ئەو کات ڕامگەیاند و لەبەر لێکدانەوەی وردی ڕووداوەکە بوو کە هەواڵەکەمان سێ ڕۆژ درەنگتر ڕاگەیاند.
ناوبراو هەروەها وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا شەهید رەئیسی تیرۆر کرا، ی سەخت وەسف کرد و وتی: لێکدانەوەی وردی تەکنیکی ڕووداوەکە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکیان لە ئەو ڕووداوە دەرنەخست بەڵام لەوانەیە ڕووداوەکان سەرتر لە ئەوە بێت کە ئێمە لێی تێگەییشتووین.

شەمخانی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد وتی کە بڕیارمان دا هێرش بکەینە سەر عەین ئەسەد و هیرشمان کرد و ئەوە واتا ئێمە ویستمان بەرەوڕوویان ببینەوە.

هەروەها وتیشی کە لەبەر گەمارۆکان ئێمە هیچ جۆرە کارێکی جیدی لە بواری چەک و تەمەنی لە هیچ کوێی جیهان ناکەین.

ڕاشیگەیاند کە لە ڕاستیدا ئێمە تەنیاین و رووسیا بۆ خۆی بە شەڕەوە گلاوە.
شەمخانی سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورموز وتی: ئەو بڕیارە بڕیاری کۆتایی ئێمە دەبێت و لە ئەگەرێکدا ڕوو دەدات کە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نەبێت و ئێستا ئەو کاتە نەهاتووە و نەگەییشتووینەتە ئەو قۆناغە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha