٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٠١
Source: Mehrnews
دوایین هەواڵ لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ نوێ دەکرێتەوە

هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێ‌شەممە چالاکییەکانی دەست پێکرد و نزیکەی 30 کەس لە سەرۆک وڵاتانی جیهان بڕیار وتارەکانیان لەو بۆنەیەدا ئاراستە بکەن.

 بەشی نێودەوڵەتی: ڕێبەران و سەرۆک وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوڕۆ سێ‌شەممە تا شەممەی داهاتوو (23 تا 27ی سێپتامبێر/ 1 تا 7ی ڕەزبەر) بڕیارە بۆ ماوەیە یەک حەوتە، سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتە سەرەکییەکانی جیهانی و لەوان تۆکمەی ئاشتی، گەشەی پاوەجێ، پاراستنی مافی مرۆڤ، یەکسانی ڕەگەزی، بەڕیوەبەریی ژیری دەسکرد، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشینی چڵکی و زووخی و ئاڵۆزی دەروونی، و هەروەها کاریگەریی گۆڕانکاری هەرێمی، ڕا بگۆڕنەوە.

پاش وتاردانی ئانتۆنیۆ گوترێش و ئانالێنا بێریۆک، ئەمینداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەسپێکی کرانەوەی ئەو بۆنەیەدا، لوئیز ئیناسیو لۆلا دا سیلڤا، سەرۆک کۆماری بەرازیل وەک یەکەمین وتاردەری کۆبوونەوەکە، وتارەکەی بە هەشدارێک لەبارەی دابەزینی دەسەڵاتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاراستە کرد.
سەرۆک کۆماری بەرزایل لەو وتارەدا بە ئاماژە بە هەڕەشەی بێ‌وێنە بۆ سەر بایەخەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: 670 ملیۆن کس لە سەرتاسەری جیهان لە برسێتی و 2.3 ملیارد کەس لە ناهێمنی خوراکی ڕەنج دەبەن، هەر بۆیە پێویستە ئاسانکاری بکرێت بۆ قەرزەکان و دەوڵەمەندان دەبێ لە کرێکاران تێچوو بدەن و تاقە شەڕێک کە دەتوانین تێیدا سەرکەوتووانە بیێنە دەر، شەڕ لە دژی برسێتییە.
ناوبراو بە نرخاندنی دیداری پووتین و ترامپ لە ئالاسکا بۆ هەموارکردنی ڕێگەی ئاشتی، وتیشی: ئەوڕۆکە برسێتی وەک چەک لە دژی خەڵکی غەزە بەکار دەهێنرێت و فەلەستینییەکان لە ژێر قورسایی داروپردووەکاندا ئاوارەن و خەریکە لەناو دەچن. بە هیچ چەشنێک کۆمەڵکوژیی ئێستای غەزە پاساو نادرێت، کەچی بە ڤێتۆیەک بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی لە غەزە هەڵدەوەشێتەوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەک دووەمین وتاربێژی ئەو کۆبوونەوەیە، وێڕای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی خۆی بۆ گەشەی ئەمریکا و پاگەندەی کۆتایی‌هێنان بە حەوت شەڕی جیهانی و پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئیدعای کرد: ئێران ناتوانێ چەکی ئەتۆمی هەبێت و من ڕێکخراوە ناڤۆکییەکانیانم خاپوور کرد. ئەوان 20 ساڵ بوو دەیانەویست ئەو کارە بکەن. کەچی چەکی وێرانگەر مەترسیدارە و نابێ ئیزن بە ئێران بدرێت، مەترسیدارترین چەکی جیهانی هەبێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبری لە ئەستۆگرتنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، ئیدعایشی کرد: حیماس پێشنیارەکانی ئاشتی ڕەت دەکاتەوە. کەچی کەسانێک هەن کە بە شێوەی یەک‌لایەنە بەدوای بەفەرمی ناسینی وڵاتێکی وەک فەلەستینن و بەمکارە پاداشتی تیرۆریزم دەدەن. بەڵام دەبێ ئەسیرانی زایۆنی ئازاد بکرێن و بەمکارە کۆتایی بە شەڕی غەزە بێنین و دانوستان بکەن.
شایانی باسە کە نزیکەی 30 وتاربێژ و لەوان سەرۆک وڵاتانی ئارژانتین، ڤیەتنام، ئۆردۆن، قەتەر، پۆڵاندا، سێربیستان، فەڕەنسا، تورکیا و ...، بڕیارە هەر لە ڕۆژی یەکەمی هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتارەکانیان ئاراستە بکەن و 40 وتاربێژی تر و لەوان سەرۆک وڵاتانی ئۆکراین، فێنلاند، سڵواکی و ...، لە ڕۆژی دووەمدا وتار بدەن.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، ئەوڕۆ سێ‌شەممە بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەیە، وێڕای وەفدی یاوەری بەرەو نیۆیۆرک وەڕێکەوت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha